| ||
|
||
فراكسیۆنی پارتی وه‌ڵامی پێنج فراكسیۆنه‌كه‌ی دایه‌وه
ده‌قی راگه‌یاندراوی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رێكه‌وتی (١٩ی شوباتی ٢٠١٦)، هه‌ر پێنج فراكسیۆنی (گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتووه: "پاراستنی ئارامی و به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه، له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێره" ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه، مه‌به‌ستی ئه‌م پێنج فراكسیۆنه، له "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر"، چییه؟! به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه له كاتێكدایه، كه زۆربه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی ئه‌و پێنج فراكسیۆنه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن، له پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و حوكمڕانی كوردستان به‌شدارن و به گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆیان، پێگه‌ی خۆیان هه‌یه و هیچ پاساوێك بۆ به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م شار و ئه‌و شار و ناوچه‌گه‌رێتی ناهێڵێته‌وه، ئێمه ئه‌م جۆره موخاته‌به‌یه، به‌جۆرێكی دیكه‌ی خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی ده‌زانین و پێمانوایه ده‌چێته خانه‌ی موزایه‌ده‌نامه‌وه، چونكه به زمانێك داڕێژراوه، پڕه له بوختان و چه‌واشه‌كاری و دوور له راستی و پره‌نسیپی ئه‌خلاقی سیاسی باسی هێرشكردن بۆ سه‌ر باره‌گای حیزبی ده‌كرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیمۆكراتی كوردستان و به سوتاندن و ته‌قه‌كردن، چه‌ند ئه‌ندام و لایه‌نگر و كادیرێكمان شه‌هید و بریندار بوون و باره‌گاكانمان زیانییان پێگه‌یووه، كه‌چی ئه‌و لایه‌نانه هه‌م بێده‌نگی و هه‌م بێهه‌ڵوێستییان هه‌ڵبژارد و به‌وه‌یش ناسنامه‌ی دوو فاقییان هه‌ڵگرت. جگه له‌وه‌یش له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی كه له نزیك شاری ئورفه‌ی باكوری كوردستان، كرایه سه‌ر بۆرییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌و هۆیه‌یشه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ڕاوه‌ستاند، كه به شاده‌ماری ئابووری هه‌رێمی كوردستان و به به‌شێك له ئه‌منی قه‌ومی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، بێده‌نگ بوون و له‌وباره‌وه هیچ لێدوان و هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو. ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، له به‌رانبه‌ر هه‌موو دۆخێك‌دا، خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین، چونكه ئه‌وه ئێمه‌ین كه له پێناو ئێستا و چاره‌نووسی ئه‌م وڵاته‌دا، قوربانیمان داوه و قه‌دری ئه‌م وڵاته‌یش ته‌نیا لای ئێمه‌یه، نه‌ك ئه‌و لایه‌نانه‌ی، كه جگه له خۆ دزینه‌وه و سیاسه‌تی دوو فاقییانه، توانای هه‌ڵگرتنی هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كییان نییه. به هه‌موو لایه‌كیشی ڕاده‌گه‌یه‌نین، له به‌رانبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك، كه له مانای شه‌راكه‌تی حوكمڕانی تێده‌گات، بڕوامان به شه‌راكه‌تی حوكمڕانی هه‌یه و به‌وپه‌ڕی متمانه به خۆبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین، پێیشمانوایه به‌م چه‌شنه سیاسه‌تكردنه دووفاقییانه‌ی كه بووه‌ته پیشه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن، سیاسه‌تێكن كه ده‌یانه‌وێت ڕۆژ به ڕۆژ هه‌وڵی خاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه بده‌ن، كه گه‌لی كوردستان له خاڵی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی نزیك ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش له خه‌یاڵێكی خاوه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئه‌و لایه‌نانه‌یش كه پانای بۆ ده‌به‌ن، ده‌بێت تێبگه‌ن كاروانه‌كه له ئامانج نزیك بووه‌ته‌وه. هاونیشتیمانییانی خۆشه‌ویستی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك موزایه‌ده‌نامه‌ی هیچ لایه‌نێك، ناببێته هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌رهه‌می خه‌بات و خوێنی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه‌ن و ناتوانن له گه‌یشتن به ئامانجه ڕه‌واكانمان خاومان بكه‌نه‌وه. فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ١٩ی شوباتی ٢٠١٦
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||