| ||
|
||
راگه‌یه‌نراوی فراكسیۆنی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ركوك
فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر زنجیره ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كه‌ركوك و بارودۆخی ناوچه‌كه بڵاو كرده‌وه.
دەقی ڕاگەیەندراوی فراكسیۆنی یه‌كێتی:
له شه‌وانی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و له‌كاتێكدا هاوڵاتیان خۆیان بۆ جه‌ژن ئاماده ده‌كه‌ن جارێكی تر ده‌ستی تیرۆریستی بۆ كه‌ركوك درێژده‌كرێته‌وه و له زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌دا سه‌روماڵی هاوڵاتیانی شاره‌كه ده‌كرێته ئامانج. ئێمه وێڕای ئیدانه‌ی توندی ئه‌م كرده‌وه نامرۆییانه هاوكات مه‌ترسی خۆمان له‌دۆخی شاره‌كه ده‌خه‌ینه‌روو كه په‌له‌بكرێت له توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه به پشتبه‌ستن به‌هه‌موو ئه‌و هێزه یاساییانه‌ی كه له‌رابردوودا رۆڵیان هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌قامگیری ناوچه‌كه له نێویشیاندا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه وه‌ك هێزێكی یاسایی ئه‌زموونی زۆری هه‌یه له پاراستنی دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌دا. داواكارین پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقه‌وه رێگه‌بدرێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ رێگری له‌هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكێ تیرۆریستی هاوشێوه. لە کۆتایدا هاتوە: نزا ده‌كه‌ین خوای گه‌وره شه‌هیدانی ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵه به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و به‌زووی شیفای برینداره‌كان بدات وه هیواخوازین هه‌موو دڵسۆزان هاوكاربن له دانانی پلانێكی تۆكمه به به‌شداری هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه بۆ به‌رقه‌راركردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی له شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری".
سەرچاوە PUKmedia
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved
|
||