سەراب نووس

* فاتيح سەلام *

مەنگترين گۆمى دواى سەراب

کڵۆلتر لەو پێناسەیەی من دەتدەمی و ..

تۆ دەستی شەختەت گۆ ناکات ، بۆ گرتنی !.

لێت تێدەگەم

لەو ڕووەوە ، نسێی ئازارێکی هەڵچووی

خۆر ناتگاتێ

هەموو ڕەشێکی درەنگان، گەڕانەوە لە ژووری ئاڵتا هەڵدەکەی

لە درزی ڕوانینێکەوە ڕیگاکان دەبنەوە چەقۆ

سەفەری پێخاوسی رام و

چاویش ئەنۆزی داهێزراو شلکی دەکات

حەز لە بۆتەی سیخناخ بوونی

هەنسکێکی ژێر سایەقەی ڕچیندا دەپێچیتەوە

منیش وەك تۆ ، تەنیا جوگرافیای جەستەمە

لەم وێرانەیەدا ڕۆبووە

بێم و نەیەم ، بێی و نەیەی

شەپۆلێک چارەنوسمانە

دەریایەك بۆ کەنارەکانی مەیلێ تۆخ

شەرمێکی کاڵ ، لێی تێناگەین و دەمانبات

ئەی مەلوولترین باڵندەی نێو دارستانی بێ گەلا

لە خۆم سەرسەختر هاوڕێکەم

هەردوو لە بۆ سەی مەرگێکاین

خوێن لە دڵمانا دەچۆڕێ و .. تەنەم بە دیووی کێردێکی

دەم داخراو تل دەخوات

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved