| ||
|
||
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رادەگەیەنێت، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به بانگهێشتێکی فه‌رمى به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانى داڤۆس ده‌كات و له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەمریکا كۆده‌بێته‌وه.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تێكى فه‌رمى به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانیى داڤۆسدا ده‌كات كه ڕۆژانى ٢١ تا ٢٤ى ئه‌م مانگه له یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و تیایدا به ناونیشانى لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا، تیشك ده‌خرێته سه‌ر پرسه جیهانییه‌كانى تایبه‌ت به ئابوورى و سیاسه‌ت و ئاسایش و سه‌قامگیرى.
له میانى به‌شداریكردنیدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جیهانییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
هه‌ر له میانى به‌شداریكردنیدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له دانیشتنێکی داڤۆسدا به ناونیشانى “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگیر” قسه ده‌کات. تیایدا لێكه‌وته درێژخایه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوییه به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ترس و نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌ى جیهانى و ناوچه‌یى باس ده‌كرێن و تیشك ده‌خرێته سه‌ر كاریگه‌ریى ستراتیژیى قه‌یرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگیرى له كه‌نداو، عێراق و سووریا.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||