| ||
|
||
له ١٢٪ ی ژنانی كورد له‌لایه‌ن كه‌س و كاریانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كرێته‌سه‌ر
20.09.2010 ـ به‌پێی ڕاپۆرتێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌گژاچوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كه ده‌ست هه‌فتانه كه‌وتووه، تیایدا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2010دا، 1032 حاڵه‌تی توندوتیژی جۆراوجۆر دژ به ژنان تۆماركراوه، ئه‌مه جگه له تۆماركردنی 1038 سكاڵا. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌گژاچوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان ده‌رچووه، تیایدا چه‌ندین ئاماری له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له ئه‌شكه‌نجه‌دان، كوشتن، سووتان، توندوتیژی سێكسی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2010دا، تیادایه‌و ژماره‌ی توندوتیژییه‌كانیش به 1032 حاڵه‌ت تۆماركراون. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌وانه‌ی به ئه‌شكه‌نجه‌ی كوشتن یان خۆكوشتن، یاخود خنكاندنی ژنان تۆماركراون، له‌و شه‌ش مانگه‌دا بریتییه له 18 ژن، كه ته‌مه‌نی 49%ی ئه‌و ژنانه‌ی توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه، له‌نێوان 11 تا 20 ساڵیدایه، هاوكات 44%ی ئه‌و ژنانه‌ی كوژراویشن خوێنده‌واربوون. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 59%ی ئه‌و ژنانه‌ی دووچاری ئه‌و توندوتیژییه بوونه‌ته‌وه خێزانداربوونو 39%یشیان كچی ماڵهوهبوونو 6% ئه‌و ژنانه‌ش باری خێزانیان نه‌زانراوه. سه‌باره‌ت به ئاماری ئه‌و شوێنانه‌ش كه ئه‌و توندوتیژیانه‌یان تێدا ئه‌نجامدراوه، 32%ی ژنانی كوژراو له ناو ناحییهكاندان. هه‌روه‌ها 28%ی ئه‌وانیش له ناوه‌ندی شاره‌كاندان، هاوكات 21%ی تریان له گوندهكاندانو 17%یشی له قهزاكاندان. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته 55%ی ئه‌و ژنانه‌ی كوژراون بژێوی ژیانیان باش بووه‌و ته‌نیا 11% یان باری داراییان خراپ بووه. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ژنانی كوژراو به تاوانكارهكانیانهوه هاتووه كه، 44%ی ئه‌و ژنانه تاوانكارهكانیان نه‌زانراوه، چونكه ئه‌و ڕێژه‌یه له ژن خۆیان كوشتووه‌و له كاتی خۆكوشتنیاندا هیچیان سه‌باره‌ت به تاوانكارو هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌یان نه‌وتووه‌و 28% له‌و ژنانه تاوانكارهكانیان مێرده‌كانیانن. هه‌روه‌ك له‌و ڕاپۆرته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌گژاچوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژناندا هاتووه، هۆكاری كوشتنی ئه‌و ژنانه 28%ی كێشه‌ی خێزانییه‌و 17%شیان هۆكاره‌كانیان كۆمه‌ڵایه‌تییه. تانیا كه‌مال ده‌روێش (به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ڕاسان بۆ بهگژاچوونهی توندوتیژی دژی ژنان) ئاماژه‌ی پێده‌دات، توندوتیژی بریتییه له ئه‌نجامدانی هه‌ر ڕه‌فتارێك یان كرده‌وه‌یه‌ك كه كه‌سێك له ئه‌نجامی ناجێگیریی باری ده‌روونیدا به‌رامبه‌ر به كه‌سێك ده‌یكات. به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی "ئاسك"یش باس له‌وه ده‌كات توندوتیژی جۆری هه‌یه، بینراوو نه‌بینراو، هه‌ندێك جار بینراو وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دانی كه‌سێك یان داگیركردنی ماڵ‌و سامانی كه‌سێك. نه‌بینراویش وه‌ك زه‌بری ده‌روونی كه ده‌بێته خه‌مۆكی‌و نائارامی‌و زاڵنه‌بوون به‌سه‌ر خوددا‌و شێواندنی بار‌و گوزه‌رانی كه‌سێك، مه‌رجیش نییه كه‌سه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی خێزان بێت. سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی سووتان، یان خۆسووتاندن، له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا 71 ژن سووتاون، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 32 ژنیان له ژیاندا ماون‌و 39 ژنیشیان مردوون. وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه 49%ی ئه‌و ژنانه‌ی به سووتان مردوون ته‌مه‌نیان له نێوان 21 تا 30 ساڵیدایه، 32%ی ئه‌و ژنانه‌ش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 11- 20 ساڵییه. سه‌باره‌ت به ئاستی خوێنده‌واری ئه‌و ژنانه‌ش له هه‌مان ڕاپۆرتدا هاتووه، 58%ی ئه‌و ژنانه خوێندهوارنو 28%یشیان نه‌خوێنده‌وارن. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه 1%ی ژنه‌كان ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانن. سه‌باره‌ت به باری خێزانی ژنانی سووتاویش، 68%یان هاوسه‌رگیرییان كردووه‌و 28%یشیان كچن. ده‌رباره‌ی شوێنی سووتاوهكانیش، له ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌گژاچوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژناندا هاتووه، 47%ی ئه‌و ژنانه له ناوه‌ندی شارهكاندانو 27%یشیان له قهزاكاندان. هه‌روه‌ها له 18%یش له‌و ژنانه له ناحییهكاندانو ته‌نها 8%ی ژنانی سووتاو له گوندهكاندان. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌و سه‌باره‌ت به ئاستی بژێوی ژنانی سووتاو، له ڕاپۆرتی ئاماژه بۆكراودا، هاتووه كه 44%یان ئاستی بژێوییان باشه‌و ته‌نها 1%ی ئه‌و ژنانه ئاستی بژێوییان خراپه. هه‌ر وه‌ك ڕوونیشكراوه‌ته‌وه 4%ی ئه‌و ژنانه تاوانكارهكانیان مێردهو 1%یشیان كهسوكاریاننو 94%یشیان حاڵه‌تی سووتانهكانیان به قه‌زاوقه‌ده‌ر له قه‌ڵه‌م دراوه. وه‌ك له‌و ڕاپۆرته‌دا هێمای بۆكراوه، 7%یان كێشه‌كانیان خێزانییه‌و 75%یششیان هۆكاره‌كه‌یان قهزاوقهدهرهو 8%یشیان هۆكاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه. له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به توندوتیژی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه بۆ سه‌ر ژنان. وه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2010دا، 42 ژن توندوتیژی سێكسیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه 54%ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر ته‌مه‌نیان له نێوان 21- 30 ساڵیدایه، هاوكات 24%یشیان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 11- 20 ساڵیدایه. هه‌روه‌ها 12%ی ئه‌و ژنانه‌ش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 31- 40 ساڵیدایه، هه‌روه‌ك 5%یشیان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 41- 50 ساڵیدایه. سه‌باره‌ت به ئاستی خوێنده‌واری ئه‌و ژنانه‌ی توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه، له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه 44%یان خوێندهروانو 34%یشیان نه‌خوێنده‌وارن. سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ش كه توندوتیژی سێكسیان تێدا ئه‌نجامدراوه، له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه 43%ی ئه‌و ژنانه له ناوه‌ندی شاره‌كاندا ده‌ستدرێژی سێكسیان بهرامبهركراوهو 33%یشیان له قهزاكاندان. هه‌روه‌ها 14%یان له ناحیهكاندانو 10%ی ئه‌و ژنانه‌ش له گونده‌كان. ڕاپۆرته‌كه ئاستی ئابووری ئه‌و ژنانه‌ی ڕوونكردۆته‌وه كه ده‌ستدرێژی سێكسیان به‌رامبه‌ر كراوه‌و تیایدا هاتووه، 36%ی ئه‌و ژنانه ئاستی بژێوییان باشه‌و ته‌نها 12%یان بژێوییان خراپه. ئه‌مه له كاتێكدا 38%ی ئه‌و ژنانه باری خێزانیان نه‌زانراوه‌و 14%شیان ئاستی بژێوییان مامناوه‌نده. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و ژنانه‌ی توندوتیژی سێكسییان به‌رامبه‌ر كراوه، ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه كه 14%یان له‌لایه‌ن میردهكانیانهوه ده‌سترێژیان كراوه‌ته‌سه‌رو 33%یشیان تۆمه‌تباره‌كانیان بێگانه‌بوون. هه‌روه‌ها 12%ی ئه‌و ژنانه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سوكاری خۆیانه‌وه ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌رو 41%یشیان نه‌زانراوه تۆمه‌تباره‌كانیان له‌گه‌ڵ ژنه‌كاندا له چ پهیوهندییهكدان. ده‌رباره‌ی هۆكاری ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كانیش، باس له‌وه ده‌كرێت كه، 64%ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان به‌رامبه‌ر كراوه، هۆكاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و 14%ش هۆكاره‌كانیان كه‌سوكاری ژنه‌كان بوون‌و 10% هۆكاره‌كان نه‌زانراون. هاوكات 12%ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خێزانی بووه. له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌گژاچوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانیشدا هاتووه، كه له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 2010دا، 671 ژن توندوتیژی جۆراوجۆری تریان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجامدراوه. ئه‌مه جگه له ده‌رخستنی 1038 سكاڵا كه ژنان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان‌و به هۆكاری جۆراوجۆر تۆماریان كردووه. تانیا كه‌مال باس له‌وه ده‌كات، توندوتیژی له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا به پله‌و جۆری جیاواز بوونی هه‌یه، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆره‌و به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و توندوتیژییانه‌ش به‌رامبه‌ر ژن ده‌كرێت. ئه‌و وتی: "له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه كه‌م تا زۆر به ده‌ست ئه‌م دیارده‌ی توندوتیژییه‌وه ده‌ناڵێنین، به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌و توندوتیژییه زیاتر ده‌رهه‌ق به ژنان‌و منداڵ ده‌كرێن." لای خۆیشییه‌وه خانم محه‌مه‌د (به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ئاسووده بۆ بهرهنگاریو به‌گژاچوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان)، جه‌ختی له بوونی ئه‌م دیارده‌یه له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و هێمای بۆ كرد له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا پیاوان پشكی شێریان له ئه‌نجامدانی توندوتیژیدا بهردهكهوێتو ژنانیش قوربانی پله یه‌كی ئه‌و حاڵه‌ته‌ن. خانم وتی: "له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ئه‌م دیارده‌یه به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زیاتر پیاوان به‌كارهێنه‌ری ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌و توندوتیژییهنو ژنان كه‌متر به‌كاری ده‌هێنن. هه‌مووكات له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ژنان ده‌بنه قوربانی پله یه‌ك، وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌وه زیاتر پیاو ده‌سه‌ڵاتداربووه، هه‌ر ئاواش زیاتر مافی پێدراوه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا‌و هه‌رده‌م ژنان وه‌ك كاڵا سه‌یركراون." هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ڕاسان هۆكاری توندوتیژییه‌كانی بۆ ناڕۆشنبیریی ئاستی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه گه‌ڕانده‌وه، كه توانای تێگه‌یشتنیان له ژن‌و ماف‌و ئازادییه‌كانی نییه. تانیا وتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژی به‌كارده‌هێنن كه‌سانێكی ئارام نین، فشاری ناو ناخی خۆیان وا ده‌كات توندوتیژ بن. هۆكاری ئه‌م زاڵ نه‌بوونه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ژن‌و منداڵ به كۆمه‌ڵێك كولتوور‌و داب‌و نه‌ریته‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ته‌نها له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كدا بمێننه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌نه پیشه‌یان ناڕۆشنبیرنو به‌هۆی ناجێگیرییو بوونی كێشه‌و ناڕه‌حه‌تبوونی خۆییه‌وه، ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ئه‌وان باوه‌ڕیان به دانیشتن‌و گفتوگۆ نییه، په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر توندوتیژی. هه‌ندێجاریش ئه‌وانه‌ی توندوتیژی ئه‌نجامده‌ده‌ن له په‌روه‌رده‌یه‌كی ناته‌ندروسته‌وه گه‌شه‌یان كردووه." هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ئاسووده وتی: "دیارترین هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی كه مرۆڤێك په‌نای بۆ ببات‌و به‌كاری بهێنێت به‌رامبه‌ر به كه‌سێك، جا ژن بێت یان منداڵ بێت یان پیاو بێ، له وڵاتێك تا وڵات‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش به‌ده‌ر نییه له‌و حاڵه‌تانه‌ی نائارامی ڕه‌وشی سیاسی وڵات. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك عورف‌و عاداتی نابه‌جێ دانراوه، به‌رامبه‌ر به ژنان كه وه‌ك فهرمانكردنێك به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌و ده‌بێت پێوه‌ی ملكه‌چ بن، به‌ڵام من پێموایه كه تاڕاده‌یه‌ك ژنانی ئێمه هۆشیارن، له ئێستادا ئاماده‌گییان تیادا نییه، ئه‌و فهرمانو ته‌قالیدانه قبوڵبكه‌ن كه به سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت وه‌كو پیاو ماف‌و ئه‌ركیان هه‌بێت جێگاده‌ستیان دیاربێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه توندوتیژیان ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه، دیارترین هۆكاریش ئه‌وه‌یه ژن‌و پیاو زمانی گفتوگۆیان نییه، ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی خێزان وه‌كو دوو هاوڕێ له‌سه‌ر بابه‌تێك گفتوگۆبكه‌ن ڕێك بكه‌ون له‌سه‌رئه‌وه‌ی خۆیان بڕوایان پێیه‌تی." هه‌فتانه ــ ساوێن عه‌بدوڵا/ خه‌ندان
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||