دەقی نامەکەی مەسعود بارزانی  خوێندرایەوە

لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، کە تایبەت بە نامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بوو، جەعفەر ئێمنیکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەقی نامەکەی خوێندەوە.

دەقی نامەکەی بارزانی:

بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

سڵاوێکی گەرم

 

 بەپێی فەرمانی ھەرێمی (١٢٨) لە ١٢/٧/٢٠١٧ داوامان کردووە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ١/١١/٢٠١٧ ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری سیاسی و ئەمنی و تەکنیکی و نەبوونی کاندید، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ئامادەکارییەکان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن ھەڵپەسێردرا.

لە ٢٤/١٠/٢٠١٧ پەرلەمانی کوردستان تەمەنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژکراوەتەوە.

سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لەدوای ١/١١/٢٠١٧ بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوە و نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربکرێت

منیش وەکو مەسعود بارزانیی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم.

 

مەسعود بارزانی

٢٨/١٠/٢٠١١٧

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved