| ||
|
||
ده‌قی فه‌توای مەلاکانی میسر و ئورده‌ن و كوردستان دەر‌باره‌ی كرده‌وه‌كانی داعش
ئه‌مڕۆ به فه‌رمی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌قی فه‌توای شەرعزانانی میسر و ئورده‌ن و هه‌رێمی كوردستان دەر‌باره‌ی كرده‌وه‌كانی داعش و فرۆشتنی كچان و ژنانی ئێزدی خوێندرایه‌وه. ئینجا دکتۆر عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی زانایان ئەم پەیامەی خوێندەوە:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڵستا به ته‌عه‌دا و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خه‌ڵكی عێراق و سوریا به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی، هه‌روا دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی (كه‌نیزه‌ك) و (كۆیله‌كردنی) مرۆڤه‌كانیان وه‌كو بابه‌تێكی ئاسایی زیندوو كرده‌وه به تایبه‌تی له ئاست كوردانی ئێزدی، ئێمه له یه‌كێتی زانایان خۆمان له‌ژێر به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یی مێژوویی دیته‌وه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه وه‌كو مرۆڤ ئه‌ركمان بوو ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م په‌ڵه ڕه‌شه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه بده‌ین، وه‌كو كورد‌و كوردستانیش له به‌رده‌م ئه‌ركێكی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره دابووین، چونكه قوربانی یه‌كه‌می ئه‌م كاره وه‌حشیگه‌رییانه گه‌لی كورد‌و هاووڵاتیانی كوردستان بوون، وه‌كو ئایینیش واجبی سه‌ر شانمان چه‌ند قات بوویه‌وه، چونكه تاوانه‌كان له‌ژێر ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌نجام ده‌دران، بۆیه وه‌كو ئاینیش ئیسلام زیانمه‌ندی یه‌كه‌م بوو. بۆیه له یه‌كه‌مین ڕۆژی كاره تیرۆریستیه‌كان وه‌كو یه‌كێتی زانایان شان به شانی پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕوونكردنه‌وه‌ی پیرۆزیی و ڕه‌وایه‌تی كاره‌كانیان، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌توا و ڕوونكردنه‌وه و سه‌ردانیكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ و به‌شداریكردن له خۆپیشاندانی پشتیوانی مه‌سیحی‌و ئێزدیه‌كان‌و سه‌رجه‌می ئاواره‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه، سێ كۆنفرانسی به‌رفراوانمان له سێ پارێزگاكه‌ی كوردستان به‌ست و، به‌شداریكردن له چه‌ندین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و، چه‌نده‌ها كۆڕ و سمینارمان له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا، ئه‌وه سه‌رباری چاپكردنی كتێب‌و گۆڤار‌و نووسین، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێكیشمان ده‌ستپێكرد به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر له جیهانی ئیسلام و عه‌ره‌ب، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ردان و ڕاگۆڕینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵاتی ئیسلامی وه‌كو توركیا و ئیمارات و ئۆرده‌ن و میسر و مه‌غریب و توونس... چه‌ندین وڵاتی تر ئه‌نجام داوه، كه خۆشبه‌ختانه به‌پیرەوه‌هاتنێكی زۆر ئیجابیانه‌یان هه‌بووه. دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی نووسراومان ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له خانه‌ی فه‌توای میسر و ئه‌نجومه‌نی فه‌توا و توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامی له ئورده‌ن كرد ده‌رباره‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئێزدی‌و مه‌سیحییه‌كانی كرد، ئه‌مه‌ش به هۆی پێگه‌ی گران و به‌رچاوی ئه‌م دوو شوێنه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، خۆشبه‌ختانه خانەی فەتوای میسر لە ڕۆژی (8/11/2015) به ژماره (330) وە ئەنجومەنی فەتوا و توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ئیسلامی لە ئۆردەن بە بڕیاری (219)ی ساڵی (2015) وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانیان دایه‌وه و، فه‌تواكانیشیان به فه‌رمی له‌لای خۆیان تۆمار كردووه، به مه‌ش جیهانی ئیسلام به‌رچاوڕوونتر ده‌بێ له به‌رده‌م ئه‌م ڕووداوانه و وه‌كو دیكۆمێنتیش له‌لایان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هانده‌رێكیش بۆ ئازادبوونی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ له ده‌ست تیرۆیستان ماون، هه‌روه‌ك هه‌وڵێكی جددیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فكری ته‌كفیری لاڕێ و گومڕای تیرۆریستان. پوخته‌ی وه‌ڵامی هه‌ردوو ده‌زگایه‌كه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه، كه به پێی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ.) تیرۆریستانی داعش خه‌واریجن، له قورئان و سووننه‌تدا ته‌واوی سیفه‌تیان باسکراون، که ئه‌وانه به مانای وشه تێکده‌رن، هڵده‌ستن به پاکتاوی ڕه‌گه‌زی‌و شکاندنی قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر نامووسی خه‌ڵك. بۆیه ئه‌وانه هه‌رچه‌نده قورئان بخوێننه‌وه‌و ناوی دیندارانه له خۆیان بنێن، ڕاست ناکه‌ن و له گه‌ردنیان ناچێته خواره‌وه، بۆیه چۆن تیر له لاشه‌ی نێچیر ده‌چیته خواره‌وه ئاوا له دین ده‌رده‌چن. ئیسلام هۆشداری داوه له‌باره‌ی خه‌واریجه‌كانه‌وه‌و، چه‌ندین ئایه‌تی قوڕئانی هه‌ن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه به ئاراسته‌و قسه بێ بنه‌ماكانیان نه‌خه‌ڵه‌تێین، كه خه‌ڵكی له ڕێی خوا پێ گومڕا ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رگ بخه‌نه به‌ر ئه‌قڵیان، دینی خوا و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ده‌شێوێنن، پاكانه‌ش بۆ كاره نه‌شیاوه‌كان‌و له‌ناوبردنی كشتوكاڵ‌و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و شكاندنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر نامووسی خه‌ڵك له زه‌ویدا ده‌هێننه‌وه. بۆیه قوڕئانی پیرۆز هه‌قیقه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌رخستووه و ئه‌وه‌شی ڕوون كردووەته‌وه، كه ڕه‌فتاری ئه‌وان به‌رهه‌می نه‌خۆشیی ده‌روونییه و به درۆ و تاوان به‌رگی ئیسلامیان به به‌ردا كردووه، ئه‌مه‌ش تاوان و سه‌رپێچیه‌كه ڕق و كینه و سه‌رسه‌ختی دوژمنكارانه به‌رهه‌می دێنێت. هه‌ره‌ك كاره‌كانیان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی كاری ئیماندارانه، چونكه له كاتێكدا ئیماندار شت ده‌پۆشێ، سۆز و به‌زه‌یی هه‌یه، ئیماندار ده‌پاڕێته‌وه و خۆی له له‌كه‌داركردن و سه‌رزه‌نشتكردن ده‌پارێزێ، داوای ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبوو‌ن له‌خوا ده‌خوازێ و هاواری بۆ ده‌با و ئومێدی پێی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و سه‌رلێشێواوانه: لەكه‌داری و بێ‌ئابڕوویی و سه‌رزه‌نه‌شتی و بێ‌ئومێدی و بێهیوایی و ناشوكری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ڕه‌وشتی سه‌گانه، به كار و گوفتاره‌كانیان به به‌نده‌كانی خوا ده‌ڕه‌ون و به چاوی ڕق و ئیره‌یی لێیان ده‌ڕوانن. سه‌باره‌ت به كۆیله كردنی ئافره‌تانی غه‌یره مسڵمان: ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له تاوانه قێزه‌ونه‌كان‌و كاره ناشیاوه‌كانیان، كه هێمایه بۆ نابووتیی ئه‌وان و نارێكی ڕه‌وشتیان، ئه‌وان به‌م كاره گاڵته به دینی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ڵویستی دروستی شه‌رع له‌و باره‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه ئه‌وه‌یه: ئه‌مه فرۆشتنێكی حه‌رامه، ڕێكخستنێكی ئابڕوبه‌رانه‌ی ده‌ستدرێژكردنه، شكاندنێكی تاوانكارانه‌ی نامووسه، زۆریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌ساد، بانگه‌وازێكه بۆ به‌دڕه‌وشتی و ئاساییكردنی به‌ڕه‌ڵڵایی و زینا، ورووژاندن و فه‌ساده له زه‌ویدا و، شكاندن و سووكایه‌تیكردنه به هه‌قی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودی خوای لێ بێت). هه‌موو ئه‌مانه‌ش تاوانی گه‌وره‌ن و شه‌ریعه‌ت حه‌رامی كردوون، جا سزا و ڕێسای توندی بۆ داناون، كه فه‌رمانی جێبه‌جێ‌كردنیان به‌سه‌ر بكه‌ری ئه‌و تاوانانه ده‌كات، له هه‌مان كات دروست نییه ئه‌و جۆره تاوانانه بدرێنه پاڵ شه‌ریعه‌ته‌وه، بگره هیچێك له شه‌ریعه‌ته ئاسمانییه‌كانی تریشه‌وه، كه ئه‌و جۆره تاوانه گه‌ورانه‌یان حه‌رام كردووه و دژایه‌تی ئه‌و كاره قێزه‌ونانه‌یان كردووه. ئیسلام قه‌ت فه‌رمانی به كۆیله‌كردنی نه‌كردووه، له قورئانیشدا هیچ ده‌قێك نیه له‌سه‌ر به كۆیله‌كردنی دیله‌كان، كه‌چی له‌كاتێكدا وه‌حی دابه‌زی كه ڕێسای به‌كۆیله‌كردن‌و به‌ندایه‌تی له هه‌موو جیهان بڵاو بوو، ئیسلام بۆ ڕێگه‌لێگرتنی به پله‌به‌ندی و شێوه‌ی ته‌ده‌ڕوج كاری بۆ كۆتاییپێهێنان كرد و، سه‌رچاوه‌كانی به‌كۆیله‌كردنی مرۆڤی وشك كرد، هه‌تا له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن ئه‌م بابه‌ته كۆتایی پێ بێنێت، مافی خۆئازادكردنی دایه كۆیله‌كان و، ئازادكردنی كرده كه‌فاره‌تی چه‌ندان گوناه و هه‌ڵه و سه‌رپێچی، بۆیه سه‌ربه‌ستی و ئازادیی كرده بناغه و ئه‌سڵ، تا وای لێ هات ئیسلام هۆیه‌كانی ئازادكردنی كۆیله‌ی زۆر كرد. دواتریش وڵاته گه‌وره‌كانی دنیا له ساڵی 1860 له به‌رلین یه‌كه‌مین ئیتیفاقیه‌یان له‌سه‌ر نه‌هێشتنی به كۆیله‌كردنی ژن و پیاوه‌وه مۆر كرد، كه ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تە ئیسلامییەکەی عوسمانییش تێیدا بەشدار بوو. دواتریش چه‌ندان ئیتیفاقیه‌ی تری به دواوه هاتن و، مسڵمانان به‌شدارییان كرد. له‌و باره‌وه به پشتبه‌ستن به فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر پێویسته مسڵمانان پابه‌ندی ئه‌وه ڕێكه‌وتننامانه بن و دروست نییه مسڵمانان هه‌ڵیانوه‌شێننه‌وه.
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||