| ||
|
||
ساڵێکە لە زیندانن
ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و نۆ په‌رله‌مانتاری دیکەی هه‌ده‌په تێپه‌ڕده‌بێت، كه بۆ سه‌رجه‌میان داوای سێ هه‌زار و (١٢٦) ساڵ زیندانیكردن ده‌كرێت، هه‌ده‌په‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد له توركیا به رێگاچاره‌ی ئاشتییانه و دیموكراتی.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی چواری تشرینی دوه‌می ساڵی رابردو له‌گه‌ڵ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و (١٠) په‌رله‌مانتاری دیکەی هه‌ده‌په به‌تۆمه‌تی پشتیوانی له په‌كه‌كه و بانگه‌شه‌كردن له‌دژی حكومه‌تی توركیا ده‌ستگیر كران و سه‌رجه‌میان (٥٥٠) دۆسێیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی ده‌ستگیركراوی هه‌ده‌په: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش- هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د فیگه‌ن یوكسه‌كداغ- هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری وان ئیمام تاسكه‌ر- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د سری سوره‌یا ئۆنده‌ر- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری ئه‌نكه‌ره زیا پیر- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د نورسه‌ل ئایدۆغان- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د ئیدریس باڵوكه‌ن- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د له‌یلا بیرلیك- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری شرنا‌خ فه‌رهاد ئه‌نجو- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری شرنا‌خ سه‌لما ئیرماك- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری جوله‌مێرگ عه‌بدوڵا زێدان- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری جۆله‌مێرگ گولسه‌ر یه‌ڵدرم- په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری مێردین
پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، له مانگی (١٢)ی ساڵی (٢٠١٢) دامه‌زراوه و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی هاوسه‌رۆكی پارته‌كه‌ش له ساڵی (٢٠١٤) خۆی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا كاندید كرد و رێژه‌ی (٩،٦٧%)ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
له هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا له حه‌وتی حوزه‌یرانی (٢٠١٥)، هه‌ده‌په توانی (١٣،١٢%)ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و توانی (٨٠) كورسیی په‌رله‌مانی توركیا مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام له دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی بو به (١٠،٧٥%) و بوه خاوه‌نی (٥٩) كورسی له په‌رله‌مانی توركیا له كۆی (٥٥٠) كورسی.
بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نی گواستنه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به هێلێكۆپته‌ر بۆ زیندان، كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جگه له چه‌ندین خۆپیشاندانی كورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی باكوری كوردستان، جۆن كێربی، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له واشنتۆن رایگه‌یاند: ره‌فتاره‌كانی ئه‌نكه‌ره، خزمه‌ت به‌و وڵاته ناكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، گۆڤاری فۆرن پۆڵسی ئه‌مه‌ریكی له باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و پارته‌وه رایگه‌یاند، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئۆباماكه‌ی كورد له توركیا ئێستا له زیندانه.
تائێستا زیاتر له (٤٠) په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و نۆ په‌رله‌مانتاری تری ئه‌و حیزبه له‌زیندانه‌كانی توركیادا ماون بۆ سه‌رجه‌میشیان داوای سێ هه‌زار و (١٢٦) ساڵ زیندانیكردن ده‌كرێت، ئه‌وه جگه له (٨٢) سه‌رۆكی شاره‌وانی و پێنج هه‌زار ئه‌ندامی هه‌ده‌په كه ئه‌وانیش تائێستا له زیندانن.
هاوكات له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردودا په‌رله‌مانی توركیا مافی په‌رله‌مانتاریی له چوار په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په به ناوه‌كانی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، توبا هه‌زه‌ر، فه‌یسه‌ڵ ساری یه‌ڵدز و به‌سیمه كۆجا سه‌ندوه‌ته‌وه. به‌وه‌ش ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له (٥٩) په‌رله‌مانتاره‌وه بوه به (٥٥) په‌رله‌مانتار.
داواكاری گشتیی حكومه‌تی توركیا له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان رۆژی (١٧)ی كانونی دوه‌می (٢٠١٧) له سكاڵاكه‌یدا له‌سه‌ر ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په داوایكردبو، ده‌میرتاش (١٤٢) ساڵ زیندانی و فیگه‌ن یوكسه‌كداغیش، (٨٣) ساڵ زیندانی بكرێن.
دوای ساڵێك له ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان هێشتا دۆسیه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی هه‌ده‌په یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه و دادگایی نه‌كراون.
له دواین پێشهاتیشدا رۆژی شه‌مه‌ی رابردو له به‌رده‌وامیی گوشاره‌كان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په دادگای توركیا سزای دو ساڵ و سێ مانگ زیندانیی بۆ مه‌راڵ دانش په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئه‌ده‌نه و سزای (١٠) ساڵ زیندانیكردنی بۆ سه‌لما ئیرماك په‌رله‌مانتارێكی تری هه‌ده‌په ده‌ركرد.
هه‌ده‌په‌ش له ساڵیادی گرتنی په‌رله‌مانتاره‌كانیدا له ڕێگه‌ی میدیاكانی توركیاوه رایگه‌یاند، ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام و په‌رله‌مانتاره‌كانیان به ته‌واوی نایاساییه و له‌كاتێكدایه پارته‌كه‌یان توانیویه‌تی شه‌ش ملیۆن ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌شڵێت، ده‌ستگیركراوه‌كان به‌پێی یاسا دادگایی ناكرێن و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش نابێته هۆكاری ئه‌وه‌ی له خه‌بات رابوه‌ستن و تاوه‌كو به‌دیهێنانی مافه‌كانیان له خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بن.
سبەی
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||