وردەکاری دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم

 

کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و لە دانیشتنەکەدا نامەیەکی مەسعود بارزانی دەخوێندرێتەوە و هەروەها دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێمیش دابەش دەکرێت و پشکی شێری دەسەڵاتەکانیش بەر ئەنجومەنی وەزیران دەکەوێت.

 

بەپێی پڕۆژە یاساکە کە یەکێتی ، یەکگرتو و پارتی لەسەری رێککەوتون وە لە پێنج ماددە پێکهاتوە.

بەم شێوەیەی خوارەوە

 

به‌پێی‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی‌ كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت، له‌ كۆی‌ (١٨) ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم (٧) ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و  (٦) ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، به‌ڵام ته‌نیا (٢) ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و (٣) ده‌سه‌ڵاتیش به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ دراوه‌.

 

ماددەی یەکەم

 

یەکەم:

 پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتو لە حوكمی ماددەكانی یەكەم و دوەم-ەوە هەروەها بڕگەکانی (دو، شەش، یازدە، پازدە، هەژدە، نۆزدە) لەماددەی دەیەم لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- عێراق ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٥ هەمواركراو لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی دەبێت.

 

دوەم:

 پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتو لە بڕگەکانی (سێ، چوار، پێنج، حەوت، هەشت، هەڤدە) لە ماددەی دەیەم لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- -عێراق ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٥ هەمواركراو لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.

 

ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ راده‌ستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌ركرێن:

* ده‌رچواندنی‌ فه‌رمان بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌، له‌ حاڵه‌تێكدا په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

* لێبوردنی‌ تایبه‌ت به‌ به‌ندكراوان

* رێگادان به‌ هاتنی‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ فیدراڵ بۆ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان

* ناردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم

* دامه‌زراندن و لابردنی‌ خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان

* به‌خشینی‌ نیشان و میدالیا

* گرتنه‌ده‌ستی‌ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی‌ تر كه‌ له‌ ده‌ستور و یاسادا هاتبێت

 

ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ دراون به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران

* راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردن

* هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان

* ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ حاڵه‌تی‌ نائاسایدا

* په‌سه‌ندكردنی‌ حوكمی‌ له‌ سێداره‌دان و سوككردنی‌ بۆ به‌ندیی هه‌تاهه‌تایی

* جاڕدانی‌ باری‌ نائاسایی

* به‌خشینی‌ پله‌ی‌ سه‌ربازی‌

 

هەروەها لە بڕگەی سێیەمی مادەی یەکەمی پڕۆژەکەدا هاتوە :

 پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتو لە بڕگەكانی (یەكەم/٢، چواردە) لەماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كوردستان-عێراق ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٠٥) هەمواركراو لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەبێت.

 

واتە سەرۆکایەتی پەرلەمان سێ دەسەڵاتی دەبێت

*ده‌ركردنی‌ فه‌رمان بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی

*قبوڵكردنی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیر و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران

 

هەروەها لە بڕگەی چوارەمی پڕۆژە یاساکەدا  هاتوە :

پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتو لە بڕگەكانی (دوازدە، سیازدە، شازدە) لە ماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٠٥) هەمواركراو لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەر دەبێت.

 

واتە دەسەڵاتی دادوەری ئەم ئەرکانەی هەیە

 

* داواكردنی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ راسپێدراوه‌

* قبوڵكردنی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیر و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران

* دامه‌زراندنی‌ دادوه‌ران، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ داواكاری‌ گشتی‌

 

هەروەها لە مادەی دوەمی پڕۆژە یاساکەدا هاتوە کە “دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لەكارو ئەركەكانی بەردەوام دەبێت”.

 

جگە لەوەش لە مادەی سێیەم بڕگەی یەکەمدا هاتوە :

 كاركردن بەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٠٥) هەمواركراو رادەگرێت تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.

هەروەها لە بڕگەی دوەمی هەمان ماددەدا هاتوە:

ئەم یاسایە بەركاردەبێت تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی هەرێم و خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.

مادەی چوارەمیش ئاماژە بەوە دەکات کە “كاربەهیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كە پێچەوانەی ئەحكامەكانی ئەم یاسایە بێت”.

لە ماددەی پێنجەمیشدا هاتوە :

ئەم یاسایە لەماوەی (١٠) رۆژ لە بەروای پەسەندكردنی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە دەردەچوێندرێت و لەرۆژی دەرچونیەوە جێبەجێ دەكرێت، لەرۆژنامەی فەرمی وەقاعیقی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved