سەنتەری میترۆ داوای رێزگرتن لە رۆژنامەنوسان دەكات

 

 

سەنتەری میترۆ داوا دەكات هێزە ئەمنیەكان بەرپرسان رێز لە كاری رۆژنامەوانان بگرن و ئیدانەی هەڵسوكەوتی ناشارستانی ئەو هێزانە دەكات كە بریاری وەزیری ناوخۆ جێبەجێناكەن و كاری رۆژنامەنوسان بە كەم تەماشا دەكەن.

 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری پێشیلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئاشکراکرد و تێیدا دەڵێت: بە گوێرەی بەیانی ژمارە ١١ كە لە ١٣ی ئازار دەچووە، واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئاڕاستەی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی كراوە"بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆ لە نێوان شارەكاندا، ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی دەزگاكانی ڕاگەیاندن ناگرێتەوە، بە مەرجێك لە كاتی هاتن و چووندا باجی ئەو دەزگایەیان پێبێت كە كاری تێدادەكەن.

 

ئەو پێشێلكاریانەی لە ٣ هەفتەی رابردوو گەیشتووە بە سەنتەری میترۆ:

 

• نیوەرۆِی ٢٥ی ئازار لە ناحییەی چوارقورنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین بازگەیەكی هێزەكان ٧٠ هێزی پێشمەرگە، رێگرییان لە دوو تیمی كەناڵی سپێدە و پەیام كرد، (بروا عەلی،بەرزان ئەحمەد، رێناس ئەرسلان) چوون بۆ وەرگرتنی ئاماری توشبوان بەڵام وەك خۆیان باسیدەكەن " هێرشیان بۆ هێنیان و سوكایەتیان بە تیمەكان كرد".

 

• نیوەرۆی ٢٤ی ئازار لەكاتی روماڵكردنی جموجۆڵی لەناكاوی بازاڕی دۆلارفرۆشانی شاری سلێمانی، هێزێكی ئاسایشی ناوخۆ بە دەمانچەی كارەبایی هێرشیانە كردە سەر تیمێكی كەناڵی ناوخۆییBMC ، كە پێك هاتبوون لە وێنەگرو پەیامنێری كەناڵەكە (زانا جەلال، پێشەوا بەختیار).

 

• رۆژی ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠، لە كاتی ڕوماڵی ڕاستەوخۆدا لە شاری سلێمانی كامێرامانی سایتی ناسنیوز (ئاودێر عومەر) لەلایەن هێزێكی ئاسایشەوە ڕێگیری لێكراو و ئازار درا.

 

• رۆژی ٢٢ی ئازار بنكەی پۆلیسی داسنیا لە پارێزگای دهۆك تیمی كەناڵی سپێدەیان دەسبەسەر كرد (ئازاد سعید،پەیامنێر، محمد حسێن،كامێرامان)

 

• رۆژی ٢٠ی ئازار لەسەر سكاڵای ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان كوردستان، ئومێد حاجی بەڕۆشكی لە سایتی پرس میدیا لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەررۆز دەستبەسەركرا.

 

• نیوەرۆی ٢٠ی ئازار (سەفین حەمید و شڤان هەركی) لە ئاژانسی AFP و میدل ئێست ئیمێجسMiddle East Images، ویستویانە بچنە ئاكرێ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە رێنمایی تەندروستی و بریاری قەغەكردنی هاتووچۆن روماڵبكەن، لە بازگەی پردی بێخمە رێگرییان لێكرا.

 

• رۆژی ١٤ی ئازار رێگری لە بێژەری كەناڵی NRT هەكار ئامێدی لە چوارتاوەو بەرەو ئۆفیسی كەناڵ دەچێت لە رێگادا لە بازگەی سیتەك رێگری لێكراوە، كارمەندانی بازگەكە پێیان ووتوە تەنها رێگە بە هێزی ئەمنی دەدەین.

 

• لە ٧ی ئازار لە لایەن پۆلیسی شەقلاوە، هونەر مزوری ، كارمەندی جەزیرە دەست بە سەر كرا، بە كەفالەتی ١٠ ملیون دیناری ئیراقی ئازادكرا، دۆسییەكەی پەیوەندی بە پۆستێكی فەیسبەكەوە هەبوو سەبارەت بە ڤایروسی كورونا.

 

• رۆژی ١ی ئازار لە كۆمەڵگەی گومرگی حاجی ئۆمەران، لەناحیەیی حاجی ئۆمەران سەر بەقەزای چۆمان لە سنوری پارێزگای هەولێر رێگری كرا لە پەیامنێری رۆژنیوز (زۆزگ حەمەد مینە)، ئەو ویستوێتی وەك دەزگاكانی میدیای تر كە لەو شوێنە بوون ڕوماڵی جموجۆڵی بازرگانی و ڕێوشوێنە تەندروستی و ئەمنیەكان بكات بۆ ڕوبەڕوبونەوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved