پەیامێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

 

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەو بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی ئاراستەی  موسڵمانینی جیهان کوردستان دەکات،

 

دەقی پیرۆزباییەکە:

 

پیرۆزبایی

بزوتنەوەی گۆڕان

 

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و هەمو موسڵمانانی جیهان دەکەین. هیواخوازین ئەم جەژنە جەژنی ئاشتەوایی نیشتمانی و رێزگرتن لە ویست و خواست و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان بێت.

 

لەم بۆنەیەدا، بەئەرکی حکومەت و لایەنەکانە سیاسییەکانی دەزانین، بە لەخۆبردەیی و دورکەوتنەوە لە خۆپەرستی بناغەی کۆمەڵگایەکی سەقامگیرو ئارام دابمەزرێنن، تا ئایندەیەکی گەشتر بۆ هاوڵاتیانمان دەستەبەر بکرێ.لەم دۆخە ناوخۆییە ناهەموارەدا کە لەئاست داواکاریی هاوڵاتییاندا نییە، عێراق و ناوچەکەش بە بارگرژیدا تێپەڕدەبێت، کە دەشێت لە سایەی نەبونی هاوهەڵوێستی و نەبونی دامەزراوە نیشتمانییەکان و ململانێ حزبییەکاندا لەهەر ئەگەرێکدا زەرەرمەندی گەورە خەڵکی کوردستانبن، پێویستە هەرچی زوە کێشەکان بەلادا بخرێن و پەلەبکرێ لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و چیتر ئەم پرسە بەهیچ بیانووێک دوانەخرێت و نائومێدییەکان بڕەوێنرێنەوە.

 

جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بکرێتە دەرفەتێک بۆ یەکخستنی توانا و هەڵوێستەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی روبەڕوی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بۆتەوە، کە ئەمەش تەنیا بە لەخۆبردویی و چاوخستنە سەر بەرژەوەندییە باڵاکان بەدیدەهێنرێت.

هەمیشە لە خۆشی و ئارامی و ئاسودەییدابن.

 

بزوتنەوەی گۆڕان

٣/٦/٢٠١٩

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved