تەندروستـی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان !

 

 

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریی دەدات و رایدەگەیەنێت،

 تا ئێستا بەشێك لە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان نین و ئەگەر دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری پابەند نەبن ئەوا توانای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنامان نابێت.

 

 دەقی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستـی سلێمانی:

 

 

١- داوا لە دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەین پابەندبن بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە .

 

٢- ئەگەر دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری پابەند نەبن بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە ئەوا ئێمە توانای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناكەین.

 

٣- تا ئێستا بەشێك لە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكانی ئێمە نین.

 

٤- داوا دەكەین پرسە لە ناو ماڵانیش رابگیرێت چونكە ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتاكە زۆر زۆر زیاد دەكات.

 

٥- هەر كۆر و كۆبوونەوەیەك كە زیانی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان هەبێت ناچار دەبین لە رێگەی هێزە ئەمنییەكانەوە بڵاوەی پێ بكەین.

 

 

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved