| ||
|
||
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە شاری بەغدا پەیامێکی ئەمنی بڵاودەکاتەوە
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە شاری بەغدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستانەوە پەیامێکی ئەمنی بڵاودەکاتەوەو هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە لەو هەرێمەن ئاگادار دەکاتەوە کە هۆشیار بن لەبارەی دۆخەکەوە.
دەقی پەیامەکەی بالوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی له ئازادی راده‌ربڕین ده‌كات له‌عێراقدا وه‌ك كۆڵه‌كه‌ی پێكھێنه‌ری بنه‌مای دیموكراسی ووڵاته‌كه ھه‌روه‌ك چۆن له ده‌ستوری عێراقیشدا چه‌سپێندراوه. ئێمه نێگه‌رانین به‌ھۆی كرده‌وه‌كانی ئه‌مدواییانه‌وه بۆ سنورداركردنی كاركردنی ھه‌ندێك كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن له‌ڕێگه‌ی ھێز یان ترساندنه‌وه, به‌تایبه‌تیش ھه‌ڵكوتانی ھێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر نوسینه‌گه‌كانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له سلێمانی. به‌ھه‌مه‌مان شێوه نێگه‌ران بووین به بانگه‌وازی ھه‌ندێ به‌رسی و ئیتیحادی و لۆكاڵی بۆ داخستنی نوسینگه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لشه‌رقیه، ئه‌ركی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانی عیراقه ئازادی راگه‌یاندن بپارێزن و رێگه به ڕاگه‌یاندن بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌كه‌یان به‌به‌رپرسیارانه به‌جێبگه‌یه‌نن. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان باوه‌ڕی وایه ده‌نگی زیاتر نه‌وه‌ك كه‌متر پێویسته بۆ گه‌شه‌كردنی دیموكراسی له‌عێراق و شوێنه‌كانی تریش له‌ھه‌رێم.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||