| ||
|
||
ئاسایشی سلێمانی ١٥ قاچاخچی مرۆڤ لەهەرێم دەستگیردەكرێن
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەمڕۆ دووشەممە ٢ ی ٣ ی ٢٠٢٠ ی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، " دوای کۆکردنەوەی زانیاری و دارشتنی پلانی وورد هێزەکانمان توانیان بەبڕیارى دادوەر و بەپێى ماددەى ( ٧٦ ) لە یاساى سەرۆکایەتی هەرێم بڕگەی قاچاخچێتی مرۆڤ ، پانزە قاچاخچی دەستگیر بکەن".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش:
دەستگیرکردنی باندێکی قاچاخچی مرۆڤ
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستى پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە بازرگانی کردن بە مرۆڤ و هەموو جۆرە قاچاخچێتییەک و هەموو کارێکی نایاسایی ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و دارشتنی پلانی وورد هێزەکانمان توانیان بەبڕیارى دادوەر و بەپێى ماددەى ( ٧٦ ) لە یاساى سەرۆکایەتی هەرێم بڕگەی قاچاخچێتی مرۆڤ ، پانزە قاچاخچی دەستگیر بکەن ، بەناوەکانى :-
تۆمەتبار ( ا ، ع ، ع ) ./ تۆمەتبار ( ب ، ڕ ، س ). / تۆمەتبار ( ا ، ج ، ڕ ). / تۆمەتبار ( م ، ش ، ع ). / تۆمەتبار ( ت ، ح ، ڕ ). / تۆمەتبار ( ل ، ڕ ، ک ). / تۆمەتبار ( ڕ ، ێ ، ح ). / تۆمەتبار ( ه ، م ، م ). / تۆمەتبار ( ی ، ع ، ق ). / تۆمەتبار ( ج ، ع ، ڕ ).
تۆمەتبار ( غ ، ڕ ، ح ). / تۆمەتبار ( پ ، ع ، ا ). / تۆمەتبار ( د ، ع ، س ). / تۆمەتبار ( خ ، ا ، ا ). / تۆمەتبار ( پ ، خ ، ا ).
کەپیشەی هەندێکیان شۆفێرە و هەندێکیان کاسبن ، تەمەنیان لە نێوان ( ١٩٦٦ بۆ ٢٠٠٤) دایە و سەرجەمیان کوردن و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن ، بە تۆمەتی ئەوەی لەسنورەکاندا بەرامبەر بە بڕێک پارە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن بەهێنان و بردنیان بۆ ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، بە ئۆتۆمبێل و شێوازی نایاسایی ، سەرجەم تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و ڕوبەڕوی یاسا کرانەوە .
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||