| ||
|
||
هەڵوێستی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كودستان‌دا راگه‌یاند
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان: دڵسۆزیی بۆ خه‌ڵك‌و وڵات، هانده‌ری ته‌باییه پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ‌ی به‌ڕێز مه‌سعود كاك بارزانیی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستاندا‌و، به‌هۆی به‌شداریی نه‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه شه‌ڕه قسه‌و مشت‌و مڕێكی زۆر به‌رپابوه‌و به‌باشمزانی چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ده‌كه‌م: یـه‌ك: ئه‌مڕۆ 27/1/2016 دوو كه‌س له‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، یه‌كیان به‌سه‌ردان‌و ئه‌وی دیكه‌شیان به په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی، له ورده‌كاریی قسه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه ئاگاداریان كردمه‌وه‌و گوتیان: هه‌م جه‌نابی كاك مه‌سعودو هه‌م هه‌ندێك له‌به‌شداربووان قسه‌ی زۆرباشیان كردوون‌و لێژنه‌یه‌ك پێكهاتوه‌و...هتد. هه‌ڵبه‌ته هه‌موو قسه‌یه‌كی باشیش ئه‌گه‌ر به‌كرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی باش ته‌رجه‌مه‌و به‌رجه‌سته بكرێ، جێگای ده‌ستخۆشیی‌و ته‌قدیره. دوو: به‌ڵام شتێكی بێ‌جێ‌و نامه‌نتیقییه كه به به‌شداریی تێكردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌و، یان به‌شداریی تێدانه‌كردنی، بكرێته بیانووی قسه‌ی ناشیرین‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌به‌سه‌ر یه‌كدیدا. چونكه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌رهه‌می باشی هه‌بێ، یان بێ ئاكام بێ، به‌هه‌ربارێكیاندابێ كۆتایی دنیا نیه‌و، گرنگیش ئه‌نجامی كرده‌ییه، ئه‌گه‌رنا له‌زۆر كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌شدا قسه‌ی باش كراون‌و لیژنه‌ش دروست كراون! سـێ: هۆی به‌شداریی نه‌كردنی ئێمه‌ش "وه‌ك له‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌دا له: 25/1/2016دا باسمان كردبوو" ئه‌وه‌یه كه ئێمه قه‌ناعه‌تمان وایه به‌بێ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و گێڕانه‌وه‌ی ته‌بایی سیاسیی، كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامێكی وایان نابێ‌و ئێستاش ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان به‌رده‌وامه. چـوار: دیاره ئه‌و لیژنه‌یه‌ش كه به‌مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و...هتد پێكهاتوه، هیوادارین سه‌ركه‌وتووبێ‌و كاری خێر‌و په‌سه‌ند هه‌ركه‌سێك بیكات، ده‌بێ سوپاس‌و ته‌قدیر بكرێ‌و هاوكاریی بكرێ، هه‌رچه‌نده ئاسایی كردنه‌وه‌كه بۆ پارتی وه‌ك ئاوخواردنه‌وه ئاسانه. پـێـنـج: هه‌رلێره‌شه‌وه داوای دڵسۆزانه له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م، كه خۆیان له‌قسه‌و ته‌عبیری زبر‌و ناڕێك‌و گومانی خراپ‌و تۆمه‌تباركردنی یه‌كدی بپارێزن، چونكه دڵسۆزیی بۆ خه‌ڵك‌و وڵات، خوازیاریی ته‌باییه‌و، ته‌باییش به‌بێ یه‌كدی ته‌حه‌ممولكردن‌و یه‌كدی قبووڵكردن به‌جیاوازییه‌كانیشه‌وه، مه‌یسه‌ر نابێ. شــه‌ش: به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش داوا له‌ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌كه‌م، كه نه‌ك هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری قسه‌و ده‌ربڕینی خراپ نه‌بن، بگره وه‌ك كاردانه‌وه‌ش له‌به‌رانبه‌ر قسه‌ی زبر‌و خراپ‌دا، هاوسه‌نگیی خۆیان تێك نه‌ده‌ن‌و قسه‌ی زبر‌و ناشیرین له‌خۆیان نه‌وه‌شێننه‌وه.
عـه‌لـی بــاپــیـر 17/4/1437 كـ 27/1/2016 ز |
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||