| ||
|
||
ڕاگەیەندراوێك لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی هەردوو ڕۆژنامەنووسی کورد ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا . حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان .
جوتيار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٦/١٠/٢٠١٩
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved
|
||