| ||
|
||
مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی به خانه‌واده‌ی مامۆستا كرێكارەوە كرد
لاپەڕەی فەرمی مامۆستا عەلی باپیر
مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی به خانه‌واده‌ی مامۆستا كرێكار كرد‌و هاوخه‌میی‌و هاوسۆزیی خۆی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان پێڕاده‌گه‌یه‌نێ ئێواره‌ی دوێنێ هەینی ٢٧-٣-٢٠٢٠ له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یوه‌ندیی كرد به هاوسه‌ری مامۆستا كرێكار له ولاتی نه‌رویج. له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر هاوخه‌میی‌و هاوسۆزیی‌و ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌ربڕیی به‌رانبه‌ر ئه‌و زوڵم‌و ناهه‌قییه‌ی ده‌رهه‌ق به مامۆستا كرێكار ئه‌نجامدراوه‌و ته‌سلیمی وڵاتی ئیتاڵیا كراوه. هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه ده‌كه‌ویته سه‌رشان‌و، ئومێدی خواست مامۆستا كرێكار‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕاستیین سه‌ركه‌وتووبن‌و، هه‌موو ئه‌و خۆسه‌پێن‌و زلهێزانه‌ش كه دژی هه‌ق‌و بانگخوازكارانی ئیسلامیی‌و ئازادیی خوازانن ڕسوابن. له‌به‌رانبه‌ردا خانه‌واده‌ی مامۆستا كرێكار سوپاسی هه‌ڵوێستی مامۆستا عه‌لی باپیری كرد بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزیی‌و هاوخه‌میی به‌رانبه‌ر به‌و زوڵم‌و سته‌مه‌ی ده‌رهه‌ق به مامۆستا كرێكار كراوه.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||