نهێنی زوو پیربوونی مرۆڤ (پرۆگیرییا) ئاشكرا كرا
نه‌خۆشی پیربوونی پێشوه‌خت و سپی بوونی قژ واته له كاتی منداڵی‌دا، یاخود له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا له جیهاندا له نێوان 5 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندایه‌و له شوێنه جیاجیاكانی جیهانیشدا ته‌نها یه‌ك كه‌س له نێوان ئه‌م 5 ملیۆنه‌دا تووشی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بن.
له هه‌فته‌ی رابردوودا زانایان و توێژه‌رانی زانكۆی (brunell) ی به‌ریتانی توانیان نهێنی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه و نهێنی پیربوونی پێشوه‌خت و قژ سپیبوون بدۆزنه‌وه، كه رێژه‌كه‌شی له نێوان 5 ملیۆن كه‌سدایه‌و له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان ته‌نها یه‌ك كه‌س تووشی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه ده‌بێت و توانیان ناوی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه‌ش ئاشكرا بكه‌ن، كه له جیهاندا زۆر ده‌گمه‌نه، ئه‌ویش ناسراوه به (پرۆگیرییا).
هه‌روه‌ها زانایان و توێژه‌رانی ئه‌و زانكۆ به‌ریتانیه توانیان چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌و خانانه ئاشكرا بكه‌ن، كه به‌رپرسن له گۆڕینی جینات و هۆڕمۆناته‌كانی له‌شی مرۆڤ و توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا جۆری نه‌خۆشییه‌كه ده‌ست نیشان بكه‌ن و ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه یاریده‌ده‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ رێگرتن له نه‌خۆشی زووپیربوون و قژ سپی بوون، به پێی ئامار و توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م زانكۆیه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه له نێوان یه‌ك ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ته‌نها یه‌ك كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهانیشدا نزیكه‌ی (30) كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه هاتوون و ده‌ریشكه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه بووه ته‌مه‌نی له نێوان (16تا 19) ساڵیدایه له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌و نیشانه‌كانی زۆر به ئاشكرا له سیمایان به‌دیده‌كرێت، ئه‌وانیش بریتین له نه‌مانی مووی قژ و رووتاندنه‌وه‌ی قژ به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و هه‌روه‌ها بوونی چرچ و لۆچی پێستی ده‌موچاو و بچووكبوونه‌وه‌ی ده‌موچاو و كه‌م بینین واته لاوازی چاو به‌هۆی مردنی رێژه‌یه‌ك له خانه‌كانی چاو و بێتاقه‌تی و بێهێزی و بێتوانایی هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه و ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش زۆر به ئاشكرایی ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه (ئا‌یان كایل) پزیشك له زانكۆی (برونیل)ی به‌ریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، وتوویه‌تی ئێمه كۆمه‌ڵێك پزیشكین له‌م زانكۆیه‌دا كارده‌كه‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نهێنی زوو پیربوون و ده‌مانه‌وێت زیاتر هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه بزانین بۆئه‌وه‌ی زیاتر تێبگه‌ین له سروشتی بایه‌لۆژی زوو پیربوونی مرۆڤه‌كان.
هه‌روه‌ها دكتۆر (كایل) وتیشی: خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ به گشتی هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه‌ن، خانه‌ی (A) له له‌شی مرۆڤدا هۆكارێكی زۆر سه‌ره‌كییه و زانایان له چه‌ند ساڵی رابردوودا شێوه‌ی گۆڕینی خانه‌ی (A)یان دۆزییه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی بگه‌ن به چاره‌سه‌ركردنی، دكتۆر كایل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و خانه‌ی (A) هۆكاره بۆ دابه‌شبوونی خانه‌كانی تر له له‌شی مرۆڤدا و ئه‌مه‌ش نه‌خۆشی پیربوونی پێشوه‌ختی لێده‌كه‌وێته‌وه و له هه‌ندێك له مرۆڤه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، دوو هۆكاریش هه‌یه بۆ پیربوونی پێشوه‌خت و خێرا، یه‌كێك له‌وانه‌ش هۆكاری ژینگه‌یی و زۆر به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆره دووه‌میش هۆكاری جه‌سته‌یی وه‌كو زۆر خه‌فه‌ت خواردن و تێكچوونی ژه‌مه‌كانی خۆراك و نه‌خۆش كه‌وتن هێشتنه‌وه‌ی به‌بێ چاره‌سه‌ر ده‌بێته هۆی پیربوون و تێكچوونی خانه‌كان له له‌شی مرۆڤدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه زۆربه‌ی زۆری خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ تێكبشكێن و له‌ناوبچن، به‌ڵام كاتێك كه مرۆڤ له ته‌مه‌نی ئاسایی خۆیدا به‌ره‌و پیری ده‌ڕوات خانه‌كانی له‌شی به شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ناوده‌چن و به‌م جۆره‌ش مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نێكی گه‌وره و خانه‌كانی دووباره بۆ جارێكی تر ناتوانن دروست ببنه‌وه .
له ئاژانسه‌كانه‌وه
|