لەسەر زینی وەرتێ داوای هەڵوێستی هاوبەش دەکەن

 

 

 

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، لەسەر دۆخی زینی وەرتێ، ٤٧ پارت و ڕێکخراوی کورد لە ئەوروپا، داوایان لە هەموو ڕێکخراو و ڕێکخستنەکانی کوردستان کرد کە لەسەر مەترسییەکانی زینی وەرتێ  بێدەنگ نەبن.

 

دەقی ڕاگەیەندراوە هاوبەسەکە:

 

 ئێمە پارت و ڕێکخستن و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا کە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ناومان هاتووە، دەبینین کە داگیرکەران بە تایبەت دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک، لەناو هەوڵدانێکی چەپەڵ و گڵاودان.

 

بە ئاشکرا دەبینین و دەڵێن کە ئەم دەوڵەتە دەیەوێت هێزە کوردییەکان بەشەڕ بدات، لە بەرامبەر ئەم پیلانە لەسەر گەلەکەمان ئێمە کە خۆمان بە هێزی پێشەنگی گەلی کوردستان دەبینین، بێدەنگ و بێ کاردانەوە بین؟

داوا لە هەموو پارت، ڕێکخراو، دەزگا و ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە ئەوروپا دەکەین، پێویستە بە دەنگ، هەڵویست و کاردانەوەی هاوبەش هەستینە سەرپێ، ئێمە بەر لە هەموو شتێک و هەموو کەسێک، هێزە سەرەکییەکانی کوردستانین، بە تایبەت ئەوانەی لە ناوچەکەن، پێویستە لەدژی ئەم مەترسییە هەستن و نەچنە ناو کایەی دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە و نەبنە هۆکار کە جارێکی دیکە لە خاکی پیرۆزی کوردستان خوێن بڕژێت.

 

بەم هەڵویست و هەوڵە هاوبەشە، داوا لە ڕای گشتی جیهان و دەوڵەتە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەکەین، پێویستە نەبنە هاوبەشی ئەم سیاسەت و پیلانە ماڵوێرانکەرەی دەوڵەتی تورک، بە پێچەوانەوە، پێویستە مرۆڤایەتی و ویژدانی جیهان، شانبەشانی تێکۆشانی گەلی کوردستان بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان جێ بگرێت.

 

ناوی ئەو پارتی و ڕێکخراوانەی بانگەوازییەکەیان واژۆ کردووە:

 

-  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

-  بزوتنەوەی گۆڕان

-  کۆنگرەی کۆمەڵگای کوردستان – ئەوروپا (کەجەدە – ئە)

-  بزووتنەوەی ژنانی کوردستان- ئەوروپا (تەژەکە – ئە)

-  حیزبی شیوعی کوردستان

-  حیزبی زەحمەتکێشان

 -  پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ)

-  تەڤگەری ئازادی

-  پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)

-  پارتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەدەکەسە)

-  پارتی چەپی کوردی سوریا

- بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستان – سوریا

-  پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا

-  پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا

-  پارتی ڕێککەوتنی کورد لە سوریا

-  پارتی چاکسازی کورد لە سوریا

-  پارتی سەوزی کوردستان لە سوریا

-  پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سوریا

-  پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا

- پارتی ئیسلامی کوردستان

-  پارتی کۆمۆنیستی کوردستان

-  بزووتنەوەی کاوە

-  پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

-  یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان

-  کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

-  کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

- پلاتفۆرمی هۆرام

- پلاتفۆرمی زاگرۆس

- پلاتفۆرمی یارسان

- یاری کورد

- بزوتنەوەی چاند و هونەری کورد- تەڤچاند

-  فیدراسیۆنی عەلەویانی کوردستان (فەدا)

-  فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئێزدی (ناڤ – یەک)

- Kurdische Zentrum Berlin

- کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان

-  ئینیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا

-  ئینیستیتوی کوردی – بروکسەل

- ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە)

- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)

- یەکێتی ئیزدیانی سوری

- Kurdisch Gemeinde Brandenburg - Berlîn

- Dachverband der Êzidischen Frauenräte

- DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden

-  کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا

-  پارتی  ئازادی میزۆپۆتامیا

- Kurdistan human rights Association

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved