ژیانی هاوسه‌ریی بۆ من دۆزه‌خ بوو
"له‌و رۆژه‌وه‌ی كه شووم كرد، نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانم ده‌ستیپێكرد".
ئه‌مه قسه‌ی نازداری ته‌مه‌ن 58 ساڵه كه خاوه‌نی سێ منداڵه‌و تا ئێستاش خۆزگه به‌و رۆژانه ده‌خوازێت كه شووی نه‌كرد بوو.
ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌و رۆژه‌ی پێناوه‌ته ماڵه مێرده‌وه تا ئێستا رێزی لێنهگیراوهو له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌كه‌م سه‌یر كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌كه‌م ته‌ماشا كردنه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار مێرده‌كه‌ی ده‌ستی لێبه‌رز كردووه‌و ئیتر هیچ رێزێك له‌به‌ینیاندا نه‌ماوه.
نازدار باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌نده له‌ژیانی بێزار بووه كه زۆرجار مه‌رگی خۆی به‌ئاوات خواستووه بۆ رزگار بوون له‌و ژیانه‌ی تێیكه‌وتووه، هه‌ربۆیه كه رۆژێكیان مێرده‌كه‌ی هاتووه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و پێیوتووه به‌ته‌مایه ژنێكی تر بهێنێت، یه‌كسه‌ر رازی بووه.
"به‌ڵام مێرده‌كه‌م هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو زۆری لێكردم بۆ ئه‌وه‌ی بچم خوازبێنی ئه‌و كچه‌شی بۆ بكه‌م، كه وتم: نا. تا توانی لێیدامو دوو رۆژ له‌جێگادا كه‌وتم. هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردم‌و منیش له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكی تردا خوازبێنیم بۆ كرد‌و بهكچهكهشم وت خۆم مێرده‌كه‌مم ئیزن داوه تۆ بهێنێت".
ئه‌گه‌ر گرفتی نازدار له‌ناو خێزانه‌كه‌یدا ئه‌وه بوو بێت كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه رێزی لێنه‌گیراوه، ئه‌وا زۆرێك له‌ژنان به‌هۆی نه‌زۆكی‌و منداڵه نه‌بوونیانه‌وه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی خێزانی ده‌بنه‌وه.
له‌نجه محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، كه ماوه‌ی چوار ساڵه شویكردووه، به‌هۆی نه‌بوونی منداڵه‌وه زۆرجار كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر زیاتریش كێشه‌ی بۆ دروست بكات‌و ئازاری بدات، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ناكات، چونكه "چه‌ند جارێك كێشه‌مان هه‌بووه‌و چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شكایه‌تی لێبكه‌م دڵنیام ته‌ڵاقم ده‌دات".
نه‌بوونی متمانه‌و نه‌پاراستنی نهێنی ئه‌و كێشانه‌ی كه ده‌چێته لای لایه‌نه بهرپرسهكانو ئه‌وانه‌ی خۆیان به داكۆكیكاری مافه‌كانی ژنان ده‌زانن كێشه‌ی زۆری بۆ ژنان دروست كردووه به‌ڕاده‌یه‌ك كه هه‌ندێك له‌ژنان ئه‌و ناوه‌ندانه وه‌ك شوێنێكی پاره په‌یدا كردن‌و خۆ دزینه‌وه له‌كێشه سه‌ره‌كیه‌كان ته‌ماشا ده‌كه‌ن. له‌نجه له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد متمانه‌ی به‌هیچ رێكخراوێكی ژنان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك نییه بۆ به‌رگری كردن له‌مافه‌كانی ژنان، "ئه‌وانه‌ی كێشه‌كانیان بۆ رێكخراو‌و سه‌نته‌رو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ده‌به‌ن جارێكی تر بهگهرمو گوڕی له‌ماڵه‌كانی خۆیان دانانیشن، چونكه ده‌بێت بزانین ئێمه
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ژین، نه‌وه‌كو كۆمه‌ڵگایه‌كی رۆژئاوایی، ئه‌وانه‌ی له‌ڕێكخراوه ژنانهكاندا كار ده‌كه‌ن تا ئێستا فێری ئه‌وه نه‌بوون نهێنی هه‌ر كه‌سێك بپارێزن‌و هه‌ر له سه‌نته‌ره‌كه هاتیته ده‌ره‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ كردووه كێشكهكهت بۆ كچه هاوڕێكانی باس دهكاتو ئه‌وانیش بۆ ماڵه‌وه‌یانی باس ده‌كه‌ن، دواتر كه له شوێنێكی تر ده‌یانبینیته‌وه به چاوێكی كه‌م ته‌ماشات ده‌كه‌ن".
به‌شێكی دیكه له‌ژنان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شێك له‌ماڵه‌كانی كورد وه‌ك دۆزه‌خ وان به‌هۆی گیروگرفتی خێزانییه‌وه‌و هه‌ندێكجار به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه بیریان له‌خۆكوشتن كردووه‌ته‌و.
ئه‌میره جه‌لالی ته‌مه‌ن چل‌و دوو ساڵ فه‌رمانبه‌ره له‌یه‌كێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، زیاتر لهپانزده ساڵه شویكردووه به پیاوێك كه دوانزده ساڵ له‌ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تره. ئه‌و ئافره‌ته نایشارێته‌وه له‌ده‌ست توندوتیژی پیاوه‌كه‌ی زۆرجار ویستویه‌تی خۆی بسوتێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئاماده نه‌بووه هیچ كاتێك داوا له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار بكات "ئه‌گه‌ر بچمه لای پۆلیس، یان سه‌نته‌رو رێكخراوێكی ئافره‌تان، باوك‌و براكانم پێش هاوسه‌ره‌كه‌م حاشام لێده‌كه‌ن، ڕه‌نگه هه‌ر بشمكوژن، چونكه كۆمه‌ڵگای ئێمه شكایه‌تی قبوڵ نییه، به‌ڵام بێدهنگیو سوتان‌و كوشتنی قبوڵه!".
|