یه‌په‌گه‌: هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان به‌ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ نیه‌. ‌

 فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) رایگه‌یاند، که‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان به‌ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ نیه‌.

 

دەقی لێدوانه‌که‌ی فه‌رمانده‌یی یه‌په‌گه‌:

گه‌له‌که‌مان و رای گشتی باش ده‌زانن که‌ ئه‌وه‌ چوار ساڵه‌ له‌ ده‌ستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوا ده‌رباز ده‌بێت، ئێمه‌ وه‌کو یه‌په‌گه‌ گه‌لانی هه‌رێمه‌که‌ ده‌پارێزین، له‌هه‌لومه‌رجی هه‌ره‌ دژوار و زه‌حمه‌تدا به‌ته‌نیا شه‌ڕێکی سه‌خت و دژوارمان له‌به‌رامبه‌ر گروپه‌ چه‌ته‌کانی وه‌کو به‌ره‌ی نوسره‌ و داعش به‌رێوه‌ برد و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین، زۆرێک له‌ده‌روبه‌رانمان، ده‌وڵه‌ت و راگه‌یاندنه‌کان ده‌زانن، که‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستانه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ هاوکاری ده‌کرێن، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌کو یه‌په‌گه‌ به‌ده‌ر له‌و گروپه‌ تیرۆریستانه‌ی هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر گه‌له‌که‌مان له‌رۆژئاوای کوردستان، نه‌ له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێکی دراوسێ و نه‌ له‌به‌رامبه‌ر هیچ ‌هێزێکی تر هیچ کرده‌وه‌ و هه‌ڵسوکه‌وتێکی چه‌کداریمان نه‌بووه‌.

به‌ مه‌به‌ست ئێمه‌ تاوانبار ده‌که‌ن

 له‌گه‌ڵ هه‌موو پرۆکاسیۆن و هاندان و هێرشی سوپای تورک له‌سه‌ر سنوری پێکیدێنێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌کانی ئه‌وانمان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و به‌به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی خۆمان هه‌ڵسوکه‌وتمان کردوه‌، ئه‌وه‌ چوار ساڵه‌، سنوری تورکیا و سوریا ئه‌و به‌شه‌ی له‌سنوری رۆژئاوایه‌، ئارامتر و پارێزراوتر بووه‌، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ هیچ هه‌وڵێکی چه‌کداری و سه‌ربازی پێکنه‌هاتووه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌م راستیه‌ش باش ده‌زانێت، سوپای تورک و حکومه‌تی ئاکه‌په‌یه‌، که‌ به‌ئه‌نقه‌ست راستیه‌کان پێچه‌وانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و هاوکات له‌ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ ئێمه‌ تاوانبار ده‌که‌ن.

لێدوانه‌که‌ی داود ئۆغلو درۆیه‌

 به‌گه‌لانی تورکیا و هه‌موو رای گشتی جیهان رایده‌گه‌ینین که‌ ئێمه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کمان به‌ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ نیه‌، نه‌ ته‌نیا ئه‌م هێرشه‌، له‌و چوار ساڵه‌ی دواییدا ده‌وڵه‌تی تورک ناتوانێت هێرشێک له‌سه‌رمان بسه‌لمێنێت، چونکه‌ هیچ هێرشێکمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان پێکنه‌هێناوه‌، لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی تورک داود ئۆغلو ئێمه‌ به‌ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ تاوانبار ده‌کات درۆیه‌ و هیچ راستیه‌کی نیه‌، داود ئۆغلو به‌و لێدوانانه‌ی هه‌وڵده‌دات، بنه‌مای ناکۆکی له‌سوریا و هێرشی سه‌ر رۆژئاوا دروستبکات، هاوکات ده‌یانه‌وێت به‌مشێوه‌یه‌ له‌سه‌ر هاوکاریه‌کانیان که‌ هه‌موو جیهان ئاگاداره‌ بۆ داعش رووپۆش دانێن.

ئێمه‌ وه‌کو یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ و ده‌ڵێن هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی ئێمه‌ به‌ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ نیه‌ و داوا له‌هه‌موو ده‌وڵه‌ت و هێزه‌ جیهانیه‌کان ده‌که‌ین له‌به‌رامبه‌ر ‌شۆڕشی رۆژئاوا و ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان رێزداربن.

 

فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved