| ||
|
||
یه‌په‌گه: له عه‌فرین شه‌ش هاوڵاتى و سێ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون
فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل – یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌هۆى هێرش و بۆردوومانه‌کانى تورکیاوه بۆ سه‌ر عه‌فرین شه‌ش هاوڵاتى و سێ شه‌ڕڤانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شه‌هید بوون.
دەقی لێدوانەکەی فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل- یەپەگە:
له کاتژمێر ٤ى ئێواره‌وه بۆردوومان و هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر کانتۆنى عه‌فرین ده‌ستى پێ‌کرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تى تورک له بۆردوومانه‌کاندا هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و سه‌نگه‌ره‌کانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و هێزه شۆڕشگێڕه‌کانى به ئامانج گرتووه، لانى که‌م ١٠٠ بازگه‌ى شه‌ڕڤانانى بۆردوومان کردوه.
هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک به ٧٢ فڕۆکه‌ى جه‌نگى ده‌ستى پێکردوه و عه‌فرین و گونده‌کانى سنورى عه‌فرینى بۆردوومان کردوه، هه‌روه‌ها ناوه‌ندى شارى عه‌فرین-یش بۆردوومان ده‌کات.
له هێرشه‌کاندا که تا ئێستاش به‌رده‌وامه، لانى که‌م ١٣ هاوڵاتى مه‌ده‌نى بریندار بوون و برینى سیانیان سه‌خته، هه‌روه‌ها شه‌ش هاوڵاتى و یه‌ک شه‌ڕڤانى یه‌په‌گه و دوو شه‌ڕڤانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن- یه‌په‌ژه شه‌هید بوون.
ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک بێ ڕازیبوونى هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به تایبه‌تیش ڕوسیا ئه‌نجام نه‌ده‌درا که سه‌ربازى خۆى هه‌یه له عه‌فرین، هه‌ربۆیه له‌م هێرشانه‌دا هێنده‌ى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر، ده‌وڵه‌تى ڕوسیاش به‌رپرسیار ده‌بینین.
ده‌وڵه‌تى تورک ناوچه مه‌ده‌نییه‌کان بۆردوومان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن و له چه‌ندین ناوچه‌که‌ش شه‌ڕڤانان به توندى وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و سوپاى تورکیان شکاندوه.
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||