ڕاگەیاندنی یەبەشە

 

یەبەشە: ئەوانەی چاو دەبڕنە خاکەکەمان ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەورە دەبنەوە

 

ئەمڕۆ فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی کردەوە سەر بە بنەماگرتنی لە یەک تێگەیشتن و ڕێککەوتن و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 دەقی ڕاگەینراوەکە:

ئێمە وەک یەبەشە و یەژەشە لە پاش فەرمانی ئابی ٢٠١٤وە تا دوایین دڵۆپی خوێنمان و تا سنوورەکانی شەهیدبوون بەرگرییمان لە گەلەکەمان کردووە و کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆری شەنگالمان گرتە دەست، هەتاکو ئێستاش بە هەستیارییەکی زۆرەوە جووڵاوینەتەوە، کە بەرامبەر بە هیچ هێزێک کە نیازی هێرشی نییە بۆ سەر خەڵکەکەمان شەڕ نەکەین.

 

وەک هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە لە سەنگەرەکانماندا ماوین و بەرگریی دەکەین، سەنگەرەکانمان لە هەموو بوارێکەوە ئامادەن، وەک چۆن لە بەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعشدا خاکی پیرۆزی ئێزدخانمان پاراست، ئەمڕۆش هەر بەو شێوەیە سوورین لە سەر بەرگریی لە خاکەکەمان.

 

هەتاکو ئەمڕۆ هەموو هەوڵمان ئەوە بووە، کە کێشەکان لە ڕێگای دیالۆگ و لەیەک تێگەیشتن چارەسەربکرێن و پێمان وایە، کە پرسی خەڵکی ئێزدیی تەنیا لە ڕێگای ڕێککەوتن و لەیەک تێگەیشتنی هاوبەش ئەگەری هەیە.

با ئەوانەی چاویان بڕیوەتە سەر خاکەکەمان کە بە خوێنی شەهیدان و تێکۆشانی هەڤاڵانمان پارێزراوە باش بزانن، کە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەورە دەبنەوە، لە بارەی داهاتووی شەنگالەوە ئیرادەی ئازادیی خەڵکی ئێزدی خاوەن بڕیار دەبێت، چۆن هەتاکو ئەمڕۆ شەنگالمان پاراستووە لەمەودواش هەر وا دەکەین، خەڵکی ئێزدی هەتاکو ئەمڕۆ زەحمەتی و ئێش وئازاری زۆری بە سەر هاتووە، بۆیە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ پێکهێنانی داهاتوویەکی ئازاد و دیموکرات بۆ ئێزدخان.

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved