خراپ ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵ (Child Abuse)

 

Child Abuseبۆ ئەوەى مرۆڤێکى تەندروست بۆ کۆمەڵ بەرهەم بهێنرێ چاکتر وایە کار لەسەر منداڵ بکرێ ،بەتایبەت لەو کۆمەڵگانەى کە بەداخراو ناوزەد دەکرێن و بونەوەرێکى شەرمن و ترسنۆکى تیا وەبەر هاتووە ،بەهۆى مامەڵە کردنەوە لەگەڵیدا ، یاخود بەهۆى گرفتى کۆمەڵایەتییەوە زۆرێک لەخێزانەکان هەڵوەشان و لێکترازاون و منداڵیش لەو نێوەندەدا کەوتۆتەوە .لەلایەکى تریشەوە جۆرى خێزانەکان کە بەخێزانى گەورە ناودێر دەکرێن و هەندێک جار ژمارەى ئەندامەکانیان لە دە تێپەڕ دەکات ،هاوکات ڕێ وشوێن و سۆز و مامەڵەى پێویست لەبەرامبەریاندا تەندروست نییە ، ئاسەوارى ناکۆمەڵایەتى لەوجۆرە کۆمەڵ گایانەدا ڕەنگ دانەوەى دەبێت ، دەرئەنجامەکانیشى هەر زیان گەیاندنە بەکۆمەڵ و نەتەوەکەى ، سەرهەڵدانى دەیان دیاردەى لابەلابونەوە و ناوازە . بۆ بەئاگابوون لەو لابەلابونەوانە ، لەم باسەدا ئاماژە بەخراپ ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵدا دەکرێ و کاریگەرى و کاردانەوەکانیشى دەخرێتە ڕوو.

باکگراوند: خراپ ڕفتارکردن لەگەڵ منداڵ لەهەندێک کات زیاد دەکات ، لەکاتى دروستبوونى گۆڕانکارى لە ستایڵى ژیان و ئاڵۆزبونى و زیادبوونى داواکارییەکان لەسەر تاک و خێزان .

لە دواى دەست پێکردنى شۆڕشى پیشەسازى لە ئەوروپا و کۆبوونەوەى ژمارەیەکى زۆرى دانیشتوان لە نێو شارەکاندا . دروست بونى ئیش وکارى زەحمەت ، وازهێنان لە داب ونەریتەکانى ڕابوردویان زیاتر منداڵان بوونە قوربانى خراپ ڕفتاردن ( Abuse).

زیاتر لە سەد ساڵ دەبێت وتووێژى زانستیانە دەربارەى بابەتى ( Abuse) دەستى پێکردووە ،لەساڵى 1890 لە کۆنگرەیەکدا لە پاریس پزیشکێکى توێکارى ریپۆرتێکى دەربارەى دوو حاڵەت پێشکەش کرد و ئاماژەى بەوەدا قوربانى ( Abuse)ن ، لە گەڵ تێپەڕبونى کات ئەم بابەتە زیاتر وروژێنرا و وتووێژى لەسەرکرا و گەیشتنە ئەو ڕاستییەى هیچ کۆمەڵگایەک و وڵاتێک بێبەش نییە لە بوونى ئەم دیاردەیە تیایدا .

لە سەرەتادا هەموو کۆمەڵگایەک نکوڵى دەکات لە بوونى خراپ ڕەفتارکردن بەرامبەر منداڵ تیایدا ، بەڵام لە پاشان بەڵگە دەیسەلمێنێت بوونەکەى ، لەبەر ئەوە خاڵێکى هاوبەشى نێوان کۆمەڵگاکان دەربارەى ( Abuse) بریتییە لە خۆلادان و بێدەنگ بوون لەم بابەتە و نکوڵى کردن لێى ،لەبەرئەوەشە زۆر بەزەحمەت و دەگمەن دەتوانین سەرژمێرى ڕاستمان دەست بکەوێت دەربارەى ( Abuse) .

پێناسە: بریتىیە لە خراپ ڕەفتارکردن لەگەلڕ مندالڕ لەلایەن کەسە گەورەکان بە شێوازى نەگونجاو بە کەلتورو نەریتى کۆمەڵگایەکى تایبەت لە کاتێکى تایبەت.

لە پێناسەکەدا دوو مفهومى گرنگ هەن پێویستە ئاگاداریان بین ( کۆمەڵگایەکى تایبەت ، کاتێکى تایبەت ).

کۆمەڵگایەکى تایبەت :واتە دیاردەى خراپ ڕەفتارکردن لەگەلڕ مندالڕ بڵاوە لەسەرتاسەرى جیهاندا لەنێوان هەموو کۆمەڵگاو کەلتورە جیاوازەکان ، وڵاتە جیاوازەکان.زۆرکات بۆچوون دەربارەى خراپ ڕەفتارکردن لەگەلڕ مندالڕ نەک تەنها لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکى تر جیاوازە، بەڵکو لە نێوان شارەکانى هەمان وڵاتیشدا جیاوازە، بەهۆى لێکدانەوەى جیاواز بەپێى بیروبۆچونیان.

کاتێکى تایبەت :هەروەها بۆچوون دەربارەى خراپ ڕەفتارکردن لەگەلڕ مندالڕ بەپآى تێپەڕبوونى کات دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە پێش 100سالڕ لە هەندێک وڵاتى ئەوروپا لێدانى مندالڕ لە قوتابخانەدا بە خراپ ڕەفتارکردن ( Abuse) نەژمێردراوە، بەڵام ئێستا چەندین یاسا هەیە بۆ پاراستنى مندالڕ لە لێدان و شێوازەکانى ترى خراپ ڕەفتارکردن.

لە سەرەتادا هەموو کۆمەڵگایەک نکوڵى دەکات لە بوونى خراپ ڕەفتارکردن بەرامبەر منداڵ تیایدا ، بەڵام لە پاشان بەڵگە دەیسەلمێنێت بوونەکەى ، لەبەر ئەوە خاڵێکى هاوبەشى نێوان کۆمەڵگاکان دەربارەى ( Abuse) بریتییە لە خۆلادان و بێدەنگ بوون لەم بابەتە ،

لەبەرئەوە زۆر بەزەحمەت و دەگمەن دەتوانیت سەرژمێرى ڕاستمان دەست بکەوێت دەربارەى ( Abuse) .

هۆکارەکانى خراپ ڕەفتارکردن لەگەلڕ مندالڕ:

هۆکارەکان ڕوون و ئاشکرانین بەڵام ئاماژە بە هەندێک خالڕ دەکەین:

1- خوێندنەوەى جیاوازى (کۆمەڵایەتى، ڕۆشنبیرى، داب و نەریتى)ى کۆمەڵگاکان بۆ ( Abuse).

2- شکست هێنان لە پرۆسەى پەروەردەکردندا.

3- نەبوونى چارەسەرى تر.

4- نەبوونى تواناى بوون بە دایک و باوک.

5- فشارو تەنگەژەى دەروونى و کۆمەڵایەتى و ئابوورى.

6- هۆگرى (إدمان).

* منداڵان لە تەمەنى (3) سالڕ کەمتر زیاتر ڕووبەڕووى خراپ ڕەفتار کردن دەبنەوە بەهۆى ئەوەى ناتوانن داواى پاراستن بکەن لە گەورەکان.

جۆرەکانى خراپ ڕەفتارکردن لەگەلڕ مندالڕ:

1- فەرامۆش کردن (إهمال الگفل):

بریتییە لە پشت گوآ خستنى مندالڕ بە شێوەیەکى توندو بەردەوام یان نەبوونى تواناى پاراستنى مندالڕ لە تووش بوونى بە شتە جیاجیا ترسناکەکان. وەک (سەرما، برسێتى،…… هتد).

2- گەیاندنى زیانێکى جەستەیى بە مندالڕ:

بریتییە لە گەیاندنى زیانێکى جەستەیى یان هاو شێوەى ئەو بەمندالڕ یان نەبوونى تواناى پاراستنى مندالڕ لە ئازارو ناڕەحەتى وەک (ژەهراوى بونى بەئەنقەست).

3- خراپ ڕەفتارکردنى سێکسى بەرامبەر مندالڕ:

بریتییە لە بەکارهێنان یان استغلال کردنى سێکسى یان هاوشێوەى ئەو بەرامبەر مندالڕ و هەرزەکار ، کە لە ڕوى گەشەکردنەوە بە تەواوى پێگەیشتوونین ، لەلایەن کەسانى گەورە. لە هەموو کۆمەڵگایەکدا ئەم دیاردەیە هەیەو هەردوو ڕەگەزیش دەگرێتەوە، بەڵام ڕەگەزى مآ زیاتر قوربانى ئەم کارەن.

4- خراپ ڕەفتارکردنى سۆزى بەرامبەر مندالڕ:

بریتییە لە ڕەتکردنەوەى سۆزى توند و بەردەوام بەرامبەر مندالڕ ،لەپاشاندا شوێنەوارێکى نێگەتیڤ لەسەر گەشەى سۆزى و ڕَەفتارى منداڵە کە جێدەهێڵێت.پێویستە بزانین هەموو جۆرەکانىخراپ ڕەفتارکردن بەرامبەر مندالڕ لایەنى خراپ ڕەفتارکردنى سۆزى تێدایە. بەڵام بە خاڵێکى جیاواز باس دەکرێت ئەگەر زیاتر بوو لەوانى تر یان تەنها ئەوى هەبوو.

* پۆلێنکردنى خراپ ڕەفتارکردن بەرامبەر مندالڕ :
خراپ ڕەفتارکردن
کارا (فعال)

ناکارا (سلبى)
جەستەیى

* سزادانى جەستەیى.
* خراپ ڕەفتارکردنى جەستەیى.
* گەیاندنى زیان بە جەستە.
* لێدان.
* زیندانى کردن.
* بەستنەوە.

* فەرامۆش کردنى پێداویستیە جەستەىیەکان.
* فەرامۆش کردنى کردنى چارەسەرىپزیشکى.
* فەرامۆش کردنى کردنى مەترسیەکان.

دەروونى

* لە بەها کەم کردنەوە.
* گاڵتەپآ کردن.
* اهانەکردن.
* ترساندن.
* نکۆڵى کردن لە مافى منداڵ.
* بوون بە هۆکارى لە دەستدانى شتى گرنگى مندالڕ

* فەرامۆش کردن.
* خۆ لێ گێل کردن.
* وەرنەگرتنى پێداویستیەکانى مندالڕ بە چاوێکى گرنگ.

نیشانەکانى ( Abuse) بە گشتى :

( ترس ، خەمۆکى .غەمبارى ،نیشانەى جەستەیى ، ڕاچڵەکین ، کەمبوونەوەى بەهاى خۆیەتى منداڵ ، توندوتیژى ، زیادبوونى جوڵە ، نیشانە و جوڵەى سێکسى لە یارى منداڵەکەدا ، بەکارهێنانى وشەى ناشرین ، خراپ بوونى ئاستى فێربوون و خوێندن ، کەم بوونى ووریلیى ” الانتباە ” و ترکیز ، گۆشەگیرى ).

* هەروەها چندین نیشانەى ترى جیاواز کە بە پێى جۆرى ( Abuse) ەکە دەگۆڕدرێت .

سەرئەنجامە خراپەکانى خراپ ڕەفتارکردن لەگەلڕ مندالڕ (Abuse) لەم لایناندا:

1- جـــەســتــەیــى:

* شین بوونەوەو شوێنەوارى لێدان.
* سوتاوى.
* زیان گەیشتن بە بۆشایى چاو.
* ڕوشان و دڕاندن.
* شکاوى.
* زیان گەیشتن بە سنگ و سک.
* ژەهراوى بوون (تسمم).
* خنکان.
* زیان گەیشتن بە سستمى دەمارى ناوەندى (مێشک).

2- سۆزى و ڕەفتارى (سلوکى):

* هەست نەکردن بە بەهاى خۆیى (القیمە الژاتیە).
* جووڵەو چالاکى زیاد لە پێویست.
* زیان گەیاندن بەخۆ.
* لاوازى پەیوەندى کۆمەڵایەتى لەگەلڕ هاوڕێکانى.
* تێکچوونى جەستەیى.
* داڕوخان لە ئاستى خوێندن.
* تێکچوونى خواردن.
* خەمۆکى، دڵەڕاوکآ (قلق).
* ادمان بوون لەسەر کحول و مادە سڕکەرەکان.

3- ســـێـــکـــســـى:

- سکپڕبوونى چاوەڕوان نەکراو.

* نەخۆشیەکانى کۆئەندامى زاوزآ.
* نەخۆشى ئایدز.

4- سەرئەنجامە کوشندەکان:

* کوشتن.
* خۆ کوشتن.
* کوشتنى منداڵى ساوا.
* نەخۆشى ئەیدز.
* پەنابردنە بەر لەباربردنى مندالڕ.
* مردنى مندالڕ بەهۆى شێوازى لە دایک بوونى نا تەندروست.

5- سەرئەنجامە درێژخایەنەکان:

* کارکردنە سەر گەشەى مندالڕ.
* پەککەوتن (عجز).
* تێکچوونى خواردن.
* تێکچوونى خەو.
* ادمان بوون لەسەر کحول و مادە سڕکەرەکان.
* خەمۆکى، دڵەڕاوکآ.

لادان، ئاکارى توندوتیژى.

* زیان گەیاندن بەخۆى.

لە داهاتوودا ئەویش خراپ ڕەفتار دەکاتەوە لەگەلڕ منداڵان.

* سەرئەنجامى خراپى تەندروستى لە کۆئەندامى زاوزآدا.
* پەککەوتنى سێکسى.
* نەزۆکى.

سەرچاوە:

1. Psychiatric Secret . Jamwes L. Jacobson ، M.D. Alan M. Jacobson ،M. D.

2. محاچراتى دکنور ( ستافان میونخ ) رێکخراوى دیاکۆنیاى سویدى / دهۆک کۆرسى ( Child and Adolescence Psychiatry ) ساڵى 2000 .

3. محاچراتى پروفیسۆر ( ماریان سیدربلەید) رێکخراوى دیاکۆنیاى سویدى / دهۆک کۆر سى ( Child and Adolescence Psychiatry ) ساڵى 2001 .


 

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved