ئە وڕۆژانە ی ئە مڕۆیان ڕیسواکرد

 

 بە شی دووە م 

 

   خدرزوحاك

 

ئە زانم زۆرن ئە وانە ی کە ڕقیان لە هە ڵبژاردنی ناونیشانە کە مە و پێیان وایە کە من سوکایە تی بە خە بات و تێکۆشانی نە تە وە کە م ئە کە م  ،بە تایبە ت ئە و کە سانە ی کە خاوەنی هەموو شتەکانن لەئەمڕۆداوخۆیان قامچی بەدەست وبڕیاربەدەستی ئەم میرنشینەی باشووری کوردستانن .

هەقی خۆمە ناوی میرنشین لەوهەرێمە بنێم ،لەڕاستی دا سەرکردەبڕیاربەدەست ودەست ڕۆیشتووەکانی کورد،لەمیرزیاترئەچن تاسەرکردە،هەتائێستاش عەقڵیەتی دەسەڵاتداری ناوچەگەری یانەوخێڵەکیانەوبنەماڵە ،بەشێکە لە عەقڵیەتی سیاسی کوردی هۆکارێکی گرنگی دارشتنی هەموو پەیوەندی یەسیاسی و ئابوری یەکانە ،ئەگەرچی باشووری کوردستان بە دووزۆنی گەورەو چەندان بەرژەوەندی نێوخۆی وهەرێمی وجیهانی دا دابەش کراوە وئەم دابەشکردنانەش هۆکاری لەدایك بوونی چەندان قەیرانی سیاسی وئابوری و کۆمەڵایەتی فەرهەنگی و کلتوری و تە نانەت رەوشتی کۆمەڵایەتی  یە،سەرهەڵدانی ئە م قەیرانانە ئەگەرێتەوە بۆ ناتەندروستی عەقڵی یەتی سیاسی ئەو سە رکردایەتی یە ی کە لە ئەمرۆدا خۆی بە قە ڵەم ڕەودەم سپی سیاسی ئەم هەرێمە دابەش بووە ئە زانێت .

ئەگەربمانەوێت ڕاستگۆیانەوبوێرانە دەست بخەینە سە رهە مووبرینەکان ،بەرلەهەمووشتێ ئەبێت خاوەنی خۆمان بین و خۆمان وابەستەی هیچ حیزبێك وە یان ڕەوتێکی سیاسی نەکە ین نە بادا ئە وحیزبە سیاسی یە یان ڕەوتە سیاسی یە کاربکاتە سە رلێکدانەوەکانمان و لە ئاستی بەرپرسیارێتی دانە بیت ،دواتر ئەبێت هەموولایەنەکانی ئەوکێشانە لێك بدەینەوەو ڕاستگۆیانە هۆکارەبنچینەی یە کان دیاری بکەین ،هەوڵ بدەین چارەسەری یەکان بخەینە ڕوو ،ئەگەر بە پێچەوانەی ئەمەوە بێت باشتروایە هەر بێدەنگ بمێنینەوە تا زیاتر بەنزین نەکەین بە وئاگری بێ سەرەوبەری یە ی ئەم میرنشینانەی کورد لە باشووردا ،تاچیترپاشەگەردانی ولێك تێك نەگەیشتن نەکەینە بنچینەوڕێبازی کارکردنمان ،ئەوەی من ئەی بینم لە زۆرینەی بەناونوسەروئەکادیمی یەکانی ئەمڕۆی کورد لە باشووردا کات بەڕێکردن و خۆپەنادان و بەرژەوەندپارێزی کردن و گیرفان پڕکردنە ،سەبارەت بە وهەموو ڕاستی یانەی کە ئەکرێت سەبارەت بەوپاشاگەردانی یەی ئەم هەرێمە میرنیشین پێکراوە بووترێت .

ئایە بە ڕاست ئێمە لەمانای شۆڕش وشۆڕشگێڕی تێگەیشتووین ؟یانچۆن چۆنی ئەڕوانینە ئەم چەمکە وەك کۆمپانیاوبازرگانیکردن بە شۆڕشگێڕانەوە یان وەك ئەوهۆکارە بنچینەی یەی کە وائەتوانین لە ڕێگەیەوە کۆمەڵگابگۆڕین وئامانجە دێرینەکانمان بەدەست بێنین ؟ئەتوانین پرسیاری زۆرلەوەزیاتربکەین و هەوڵ بدەین بە دوای وەڵامەکانیاندابگەڕێین ،تابزانین لە ڕاستی دا ئێمە شۆڕشمان کردوە؟ئەوەی ئەمڕۆبەدەست هاتووە ئەوهەمووماندووبوون و خوێن ڕشتنەی ئە هێنا ،کە نەتەوەکەی ئێمە لە پێناوی دا پێشکەشی کردووە ؟هە ربەڕاست شەهیدان لەپێناوی ئەم قەیرانە،دروست کراوانەی سەرکردایەتی سیاسی کوردی دا شەهیدبوون وبوونە قوربانی و لەداهاتوش دا شەهیدئەبن ؟یان ئەوەی سەرکردایەتی کوردئەیکات بەشێکە لە کۆمپانی یایەکی بازرگانی وتاکەکانی کوردیش وەك کرێکارلەوکۆمپانیایەدا کاردەکەن و لە پێناو بەدەست هێنانی سەرمایەی زیاترو زێدەبای زیاتری براگەورەکانماندا گیان بەخت ئەکەن؟

لەراستی دا ومن وەك خۆم پێم وایە ئەوە ی کەئێمە ناومان ناوە شۆڕش وبزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردلەباشوری کوردستان  جگەلەیاخی بوونێکی بەردەوامی ئاغاوبەگلەرەکوردەکان وخاوەن عەشرەت وسەرەك خێڵەکانی ناوچەجیاجیاکانی باشوورزیاترهیچی تر نەبووە ،کەدیارەئەم یاخی بوونەش لەپێناوی بەدەست هێنانی دەسەڵاتی زیاتری ئەوان بووە نەك شۆڕش و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی خاوەن دامەزراوە مەدەنی یە کان ،هەمووئەوڕاستی یانەش لە مێژووی ئەو هەشتاساڵەی ڕابردوو ئەوەمان بۆدەردەخات ،لەگەڵ بەراوردکردنی بە ئە وکارەساتەی کە ئە مڕۆ خەڵکی لەکوردستاندا تێی کەوتوون بە دە ست دەسەڵاتێکی خۆسەپێنەری گەندەڵ و دزی کوردی ،کەنەك ناتوانێت ئاڵوگۆڕی دروست بکات بەڵکو ئەودەسەڵاتە لە بەرژەوەندی دانیە ئەوئاڵ وگۆڕکردنە لە کۆمەڵگادا بەرپابێت ،هەرئەمەشە وای کردووە لەدوای بیست و پێنج ساڵ حوکمڕانی ،لەئێستادا هەمووئەوانەی کە بنیات نراون بریتین لە چەندکۆمپانیایەکی حیزبی و بنەماڵە ی وهیچی تر ،

ئەوانەشی تەپڵ وزووڕنابۆئەوڕۆژانەی ئەمڕۆیاندروستکردڵێدەدەن وخۆیان کردۆتە پاڵەوانی ئەم دروست کردنە ،لە کە سانی کۆیلەو بەرژەوەندی پارێزی ئەودەسەڵاتە زیاترهیچی ترنین و هەرئەوانەش بەشی شێریان بەرکەوتووە لە هەموو ئە ودەسکەوتانەی کە ئە وان باسی لێوە ئەکە ن سودمەندبوون ،نەك ئەوچینە شۆڕش گێڕەی کە لە کاتە سە ختە کاندا پشت وپەنای ئە و بزووتنەوە بە ناو شۆڕشگێڕەیە بوو  ،خۆئەگەر ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەینەوە و بگە ڕینەوە بۆ ساڵانی هە شتاکان و بە رلە ڕاپە ڕین ئە و کات ئە زانین کە جاش و خۆفرۆشە کوردەکانی ئە وکات ئە نفال و کۆمەڵکوژی کوردیان ئە کرد ،ژمارەیان سەدان جار ئە وە ندە ی شۆڕشگێڕانی کوردبوو ،لەئێستاش هەرئەوجاش وئەنفال چییانە بوونەتە خاوەنی دەسەڵاتێکی دیاری نێومیرنشینە  کوردەکان لە هەردوو زۆن و هەمووحیزب رەوتەسیاسی یەکانی کوردی ،کەواتەئێمە ئەوەی ناومان لێنابووشۆڕش نەك هیچی نەگۆڕی بەڵکوباری ژیانمانی گرانترکردوماڤ وئازادی یەکانیشمانی خستە ژێرکۆنتڕۆلی دەسەڵاتی سیاسی یەوە ،ئەگەر جاران لە گۆرینی وبە دیهاتنی ئامانجێك دا ئەبوو بە عثی بین ،لە ئێستادا تەنانەت بۆ بژێووی ژیانی ڕۆژانە شمان ئە بێت سە ر بە پارتێك یان ڕەوتێکی سیاسی بین ،ئەوەی کە ئێمە گۆڕیمان تەنهابریتی بوو لە گۆڕینی ناوەکان و ناونیشانەکان ،لەهەمانکاتدا خاین وفۆرۆشانمان کردنە پیاوی شۆڕش گێڕو دەسەڵات بەدەست .

کەواتەئێمە فەرهەنگ و کلتوری سەردەمی بە عثمان برەوپێداوجارێکی ترزیندوومان کردنەوە ،ئەوەتا لە ئێستادا لەسەرزاری بەرپرسی ماڤەکانی مرۆڤ لە پە رلەمانی کوردستان باس لە زیندانی سیاسی و ئەشکەنجادانی زیندانیان ئەکرێت لەنێوزیندانەکانی ئەمنی کوردی ،ڕەنگەلەئێستادا ملازم و جەلادەکانی نێوزیندانەکان وە ك جاران بەزمانی عەرەبی لە زیندانی و نێچیرەکانیان ڕانەخوڕن و بەزمانە پاراوەکەی خۆیان ڕەحمەت بۆدایك وباوك وخوشك وکەسوکاریتان بنێرن و دارکاریان بکەن ،هەندێك جاریش چاوزەق کردنەوەوتۆقاندن .

ئەمە ئەوئاڵ وگۆڕەیە کە تەپڵ لێدەروزوڕناژەنەکانی حیزب ناویان ناوە شۆڕش ،کەلەبنچینەدا ئەودەسەڵاتەکوردی یە جگەلەدەسەڵاتێکی دۆڕاوگەنەڵ ودزوخۆسەپێنەروئەجندای سیاسی هەرێمەکە زیاترهیچی تر نی یە ،هیچ کاتیش جیاوازی لە نێوان شەقەکانی جەلادەکانی ڕژێمی صدام وشەقەکانی ئەودەسەڵاتەکوردی یە دانی یە لە وکاتەی کە بڕیارە مرۆڤ ئازاروئەشکەنجەبدرێت و لە ماڤەئازادی یەکانی بێبەش بکرێت.

ئەکرێت راستگۆیانە بڵێین ،لە ئێستادا پێویستمان بە بە رپاکردنی شۆڕشێکە دژ بە هە مووئەوانەی کەوائامنجەکانی نەتەوە هەرزانفرۆش ئەکەن و هەوڵ  ئەدەن ئەوپەیامەی شەهیدان لە پێناویا شە هیدبوون بکە نە بە شێك لە بە رژەوەندی بنەماڵە و خێڵە کە یان و لە نێوخۆیاندا پشکەکان دابە ش بکە ن ،بە تایبە ت لە وکاتە ی کە گۆڕان کاری یە کان پێویستیان بە و شۆڕشە هە یە و ئە گە ر بە ئاگای یانە وە مامەلە لە گە ڵ ڕووداوەخێرای یە کان و گۆڕانکاری یە گرنگەکاندا ناوچەوهەرێمەکەدا نەکرێت ،بێگومان کورد،دەستی لە بنی هە مبانەکە دێتە دەر ،بە تایبە ت کە وائێمە لە ئێستادا لە یە کە مین تاقی کردنە وە ی سیاسی نێودەوڵە تی دا نە مان توانی وە ك پێویست بین و دەربچین ،کەئەمیش دیموکراتی و دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستاندا ،وەك ئەبینین هەموو دام ودەزگاکان جگەلەدام ودەزگای بنەماڵە هیچی ترنەبوون ،هەرئەمەش وای کرد کە تاکە دەزگای یاسای ئەم هە رێمە بە ناودیموکراتی یە کە پە رلە مانە ،لە کاربخرێت ،ئە وەی ئە مڕۆ ئەیبینین و یە یبیستین و ئە یخوێنینەوە بەرهەمی ئەوڕۆژانەیە کە ئە مڕۆیان بە م کارەساتە گە یاند .

ئەمە بەرهەمی عەقڵی یەتی دەرەبەگ و سە رە ك خێڵی کوردی یە کە بە ردێژای هە شتاساڵی رابردوو خە بات و تێکۆشان لە پێناو پاراستنی دە سە لاتی خێڵە کیانە و سنوری دەسە ڵاتی خێڵەکە دا بووە ،ئە مە ش وای کردووە کەکورد ئامانجی گشتی وەك بزووتنەوەی سیاسی وحیزبی نە بێت وهەریەك لەوڕەوتەسیاسی وحیزبۆکانە جۆرێك لەئامانجی تایبەت بەخۆیان هەبێت کە وائەم ئامانجەش لە چوارچێوەی بەرژەوەندی یە سیاسی یە کانی ئەوحیزبە وئەوعەقڵی یەتە سیاسی یە ی کە سەرکردایەتی ئە و حیزبەسی سیاسی یە ودەسەڵاتەناوچەی یە کە دابڕێژرێت ،هەرئەمەشە وای کردووە کورد لە باشوردا هە رجارەو بە ناوێکە وە یاخی بوونەکەی سە رکوت بکرێت و توشی ئاستەنگ بێتە وە ،چونکە ئامان ئامانجی نەتەوەی نەبووە ،بە ڵکو تێکۆشان لە پێناوی خۆبەهێزکردن و دروست کردنی قەڵەم ڕەوی دەسەڵاتی ناوچەی دا بووە ،ئە مەش لە ئێستادا بەشێکە لە نێسانەکانی ئەوپەتاسیاسی یەی کە توشی هەرێمە پڕقەیران و کێشە کە بۆتە وە .

 

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved