کوردبوون چی یە ؟؟؟

 

خدرزوحاك

سەرەتا بابزانین ئێمە بۆ ئەپرسین کوردبوون چی یە ؟؟ چ ئیشێکمان بەو کوردبوون و وەڵامی ئەوکوردبوونە هەیە ؟؟ مەبەست لە پرسیاری کوردبوون چی یە ؟ ئامانجەکەی کوردناسیە یان نەتەوە ،؟باسکردنی مێژووی نەتەوەیمان و گەڕانەوە بۆ سەرەتای ناوهێنانی کوردبوونمانە.؟

ئێمەتاچەند لە کوردبوونمان تێگەیشتووین و تاچەندیش دەزانین کە چۆن کوردێکین و بۆ چ ئامانجێکیش کوردبوونمان قبوڵە ،،ئایە وەك ئەوەی مامۆستا جەمال نەبەز دەڵێت هەرکەسێك خۆی بە کورد بزانێت کورد ە!یان وەك ئەوەی کە ئۆجالان دەڵێت کوردبوون سەختەو و ڕاکردن لێی نامەردی یە .

ئێمە چۆن کوردبوونێمان دەوێت و چۆن چۆنیش وەڵامی ئەو کوردبوونەمان ئەدەینەوە ؟؟

مامۆستا عیرفان مستەفا کە وا شارەزایەکی باشە لە بوری فەلسەفەو مامۆستای زانکۆبووە ،،کاتێکی زۆری تەرخانکردووە بۆ ئەم باسە و لە ڕێگای کۆڕێکەوە کەدابڕان بۆیان سازکردبوو ئەم پرسیارە ئەوروژێنێت بە شێوازێکی مۆدێرنانە کە زیاتر شێوازێکی گفتوگۆیە لە سەر وەڵامی پرسیارەکە نە ك وەك کۆڕێکی کلاسیکی کە تیایدا خاوەنی کۆڕەکە چەند کاتژمێرێك قسەدەکات و چەند ساتێکی کەمیش دەدرێت بە ئامادەبوان بۆ بەشداری کردنیان ،کەزیاتر ئامانج لێی خۆدەرخستن و سەپاندنی تێڕوانینەکانە بە سەر ئامادەبوان ،،،؟؟؟؟؟

لێرەدا نامەوێت لەبابەتەکەم دوور بکەومەوە ،،بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە و دەربڕینی تێڕوانینە جیاجیاکان بەرامبەر بە وەڵامی کورد بوونمان چی یە ؟ هەوڵ دەدەم بە پێی تێڕوانینی خۆم شی کردنەوە بۆ ئەوبابەتەبکەم و بە پێێ تێڕوانینی خۆم وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە .

ئایە لە ڕوانگەی شۆڤینیستی عەرەبێك و توركێك و فارسێك وەڵام بۆئەوپرسیارە دیاری دەکەین و بە پێ تێڕوانی ئەوان بۆ تورك و عەرەب و فارس وەڵامی کوردبونمان ئەدەینەوە ؟؟واتا لەبەرامبەر شۆڤینیستی ئەواندا کوردبوونمان ئەسەلمێنین و پێناسەی کوردبوونمان ئەکەین ؟؟؟

ئەگەر وەڵام لەوڕوانگەیەوەبێت ،،کەواتە ئێمەش هەمان شۆڤێنستی نەتەوەپەرست و ڕاسیستین ،،چونکە لەبەرامبەر وەڵامی چەك و گوللەدا هیچ کات گوڵ ناتوانێت ببێتە وەڵام ،،ئەوانەی پێیان وایە کەواگوڵ شیاوی وەڵامی گولەوتفەنگە ئەوانە نەك هەر گەمژەن ،،بە ڵکو پان گەمژەن ،

چونکە گولە مرۆڤەکان ئەکوژێت و گیانەکان سارد دەکاتەوە ناکرێت تەنها لەبەرامبەر سوکایەتی و کۆکوژی دوژمنانماندا گوڵ بکەینە وەڵامێك بۆ پیانسی کوردبونمان ،،، هەربۆیە بۆ گۆڕینی ئاراستەی مشتەکۆڵەیەك پێویستمان بە درێشەیەکە ،،تائەوکسەی هەوڵ ئەدات مشتە کۆڵە لە ناوچەوانمان گیربکات ،،بەدرێشەی بەرەنگاری مشتەکۆلە کەی خاوبکەینەوەو جارێکی تر زات نەکات مشتەکۆڵە ئاراستەی ناوچەوانمان بکات .

بۆیە کوردبوونمان ؟؟ پێناسەیەکی قورسە و ئاسان نی یە وەڵام دانەوەکەی ،،تەنها بەوە پێك نایەت کەواخۆمان بەکورد بزانین و بەزمانی کوردی بدوێین ،،چونکە جاش و خۆفرۆشەکانی کوردیش بەزمانی کوردی ئەدوێن و خۆشیان بە کوردئەزانن و جل و بەرگی کوردیش ئەکەنە بەریان ،،لە هەمان کاتیشدا لە پێش لە شکری داگیرکەران و نیشتمان سوتماك ئەکەن و کورد کۆکوژئەکەن ،،ئەوەی بە درێژای مێژوو بینیومانە لە زۆڵەکوردەکانی ڕێبازی بەناو کوردایەتی ،هەرئەوەندەآمان لە دوژمانمان دیووە!.

کەواتە لێرەدا ناکرێت کوردبوون تەنها ئەوەبێت کە خۆمان بەکورد بزانین و بەزمانی کوردی بدوێین ! بە پێچەوانەوە ئەبێت کوردبوونمان وەك ئەوەبێت کەڕێگربین لە سڕینەوەو لەناوبردنمان ئەو تێڕوانینەی کە عەرەب و تورك و فارس لەبەرامبەر کوردبوونمان هەیانە ،پوچەڵ کردنەوەی هەموو ئەوهەوڵانەی کەوادەکات لەبۆتەی نەتەوەو فکری شۆڤینیستی ئەواندا بتوێینەوە، کەواتە کوردبوون سەختە و ڕاکردن لێێ نامەردی یە .

چەندە پرسیارەکە فەلسەفی بێت ،ئەبێت وەڵامەکەش ئاوا فەلسەفیانە بێت و بە شێك بێت لە و ڕاستی یەی کە هەردەم فەلسەفە بەدوایدا وێڵە ،چونکە ئێمە ناتوانین کوردبوونمان بسەلمێنین و وەڵامی کوردبوون چی یە بدەینەوە تاپێچەوانەی شۆڤێنیستی نەتەوە داگیرکەرەکانی کوردستان نەدەینەوە ،بەتایبەت نەتەوەپەرستی ئەوان لەهەموو مۆڕاڵێك داماڵدراوەو لەوپەڕی ڕاسیست و ڕاستڕەویانەوە تائەوپەڕی چەپ ڕەویان و هەمووئاین و ئاینزادەکانیان بە هەموو مەزهەب و تێڕوانی یەکانیان سەبارەت بە نەتەوەپەرستیان یەك شێواز و یەك تێڕوانین ،وەهیچ کات ولەهیچ شوێنێكدا ڕاستگۆنین لەگەڵ ئەو ئایدۆلۆژیاسیاسی و ئاینی یەی کە بڕوایان پێ یەتی و تەنها خزمەت بە نەتەوەکەی خۆیان دەکەن و لەکاتێك دا کەباس دێتەسەرماڤ و ئازادی نەتەوەو کەمینەکان و پێکهاتەکانی تری ژێردەستی ئەم داگیرکەرە شۆڤێنیستە ڤایشتیانە وەك تورکێك یان عەرەبێك یان فارسێك وەڵامت پێدەدات .

زۆرکەمن ئەوانەی ىروایان بەیەکەوەژیان هەیەو بڕوایان بەوەهێناوە کە کوردبوونی ئێمەش وەك عەرەب وتورك و فارس بوونی ئەوان وایەو ئێمەش پێویستە ماڤەکانمان پارێزراوبێت ،تابتوانین بەیەکەوەبژین .

من ئەگەرچی دژ بەهەموو جۆرێك لەتووند ڕەویم و هیچ کات ئارەزووم نی یە بۆ تووند ڕەوبوون ،،چونکە مەترسیدارترین فایرۆس کەزۆرترین مرۆڤی لەبەین بردووە ،توندڕەوی یە،،بەڵام ڕاستی یەك هەیە کەواهیچ کات ناتوانین خۆمانی لێ گێل بکەین و وابزانین کەڕاستمان گووتووە ئەویش ئەوەیە ،،کەواتورك و عەرەب و فارس بەشێکن لە کێشەکان چونکە ئەوسێ نەتەوەیە چ وەك نەتەوەو چ وەك ئاین وچ وەك فەلسەفەو تێڕوانینیان بۆ مرۆڤ بوون ،،لە مرۆڤ بوون شۆراون بەشێکن لە کێشە کانی جیهان و ناوچەکەش ،وەهیچ کاتیش ناتوانرێت ئەم سێ نەتەوەیە فێربکرێت کەوابەیەکەوەژیان لە کۆمەڵگایەك کەواپێك هاتەیەکی ئاڵۆزی ئەثنیکی و کلتووری وئاینی هەیە بکرێتە بنچینەیەك بۆ فەرمان ڕەوای یەکی مۆدێرنانەو سەردەمیانە کە تێیدا بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ شتێك لە ئەثنیك و کلتورو ئاین و مەزهەب ،ماف و ئازادی یەکان پارێزراوبن و مەرج تەنها هاوڵاتی بوون بێت .

باشترین نمونەش ئەو سەرهەڵدانە بوو کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بووە هۆی سەرهەڵدانی جۆرێك لە سیستمی بەیەکەوە ژیان و تێکەڵاوکردنی هەموو ئەوپێکهاتە جیاوازانەی کە بوونیان هەیە چ وەك ئەثنیك و کلتوورو ئاین و مەزهەب ،لەهەمان کاتدا ژن بە شێکی گرنگی ئەو سیستمە بێت ،کەدیارە لە ناوچەکەدا ژن ئەوکائینە یە کەبەشێکە لەشورەی پیاو وبەشێك لەوسەرمایەیەی کەپیاو هەرکاتێك بیەوێت وەك هەریەك لەوکاڵایانە دەتوانێت ئاڵ و گۆڕی پێوە بکات وەیان مافی ئەوەی هەیە کەگیانی بکێشێت .

کەواتە وەڵامی ڕاستی کوردبوون چی یە ،،دەکرێت بڵێین

کوردبوون سەختەو ڕاکردن لێ ی نامەردی یە ،وەپێویستە کوردبوونمان وەك ئەو درێشەیەبێت بۆ بەرپەرچ دانەوەی هەموو مشتەکۆڵیەیەك تا دوژمنانمان بزانن کەئازاری مشتەکۆڵەکانیان چەندە .

وەڵام دانەوەی ئەوپرسیارە پێویستی بەوەیە کەوابەڕاستی گفتوگپ بکەین لە سەر کوردبوونمان تابزانین چۆن چۆنی ئەوکوردبوونە مان پێناسە دەکەین وەچۆن دەتوانین خۆمان لە فکری شۆڤینیستی و ڕاسیستی ئەثنیکی و ئاینی لابدەین و لەهەمان کاتدا هەمان ڕەفتاری شۆڤینیستیانە بە رامبەر کەمینەکانی تری سەرخاکی کوردستان نەکەین ،،وەك ئەوەی بە رامبەر بە ئێزیدی یەکان و کریستیان و بەشێك لە تورکمانەکان کراوە و لە ئێستاش دا دەکرێت ،

 

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved