جامێکی که‌      

 

ساقی توخوا ده‌ بۆم تێکه‌ جامێکی که‌ مه‌ڵێ شه‌وه‌

تازه‌ خه‌مم وا گوڵ ئه‌گری کوانێ ئێستا وه‌ختی خه‌وه

هه‌رچی لێره‌ بوون و ڕۆشتن پێت وانه‌بێ سه‌ریان مه‌ست بوو

ئه‌وان هاتن غه‌مێک لابه‌ن  هه‌ر ئه‌وه‌یان لا مه‌به‌ست بوو

کاتیان دێربوو  چون‌ ئه‌وانه‌ رێبوارێکن رێیان دووره‌

کاروان کوژه‌ ئه‌که‌ونه‌ ڕێ نرخی ژیان سه‌ره‌و ژووره

منیش وه‌کو ئه‌و مه‌ردمه‌ کارم  سه‌ودای زینده‌گیم بوو

تاریکی شه‌و باسکی نه‌رمی ره‌وانه‌وه‌ی هیلاکیم بوو

چ ئه‌شقێک بوو له‌ناوه‌ختدا کۆرپه‌ی دڵمی خسته‌ گریان

پێک له‌سه‌ر پێک مه‌یگێر بێنه‌ نیمه‌ زیاتر له‌وه‌ ده‌رمان

نه‌ من وویستم نه‌ ئه‌و وویستی نه‌ بارگه‌شم لێخستبوو

کاتێک زانیم هه‌وارێکه‌ رۆحم نوێژی دابه‌ستبوو

ووتم شینه‌ یاخود خۆشی ناوم چیه‌ له‌م به‌زمه‌دا

ووتیان دروێش به‌ڵامم هه‌ر خۆت تاک وته‌نیا له‌م زیکره‌دا

تێی که‌ ساقی باگه‌رم بێ سه‌ری ماندووم  به‌وباده‌یه‌

بکه‌ومه‌ سۆز چوون ژوانی ئه‌و ئه‌شقه‌ی من بێ واده‌یه‌

 

     خالید مه‌جید فه‌ره‌ج

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved