| ||
|
||
حکوومەتی هەرێم :خه‌ڵكی كوردستان بڕوایان به قسه‌كانت نییه
ئەمڕۆ گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی قسەکانی دوێنێی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی عێراقی دایەوە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و فڕگەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک پرسی دی،
ده‌رباره‌ى لێدوانه‌كانى دوێنێ سێشه‌ممه ٥/١٢/٢٠١٧ى (حه‌یده‌ر عه‌بادى)، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هه‌فتانه‌ییه‌كه‌یدا باسى له هه‌رێمى كوردستان كردبوو، (سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، ڕایگه‌یاند:
دەقی روونکردنەوەی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
(عه‌بادى) چه‌ندین جاره باسى ئه‌وه ده‌كات گوایه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت و بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ریكى وردبوونه‌وه‌ن له لیسته‌كانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، به‌ڵام وه‌ك پێشتریش گوتوومانه حكوومه‌تى فیدراڵ تا ئێستا هیچ لیستێكى له حكوومه‌تى هه‌رێمى داوا نه‌كردووه، بۆیه ئاگادار نین و نازانین ئه‌وانه كام لیستانه‌ن كه حكوومه‌ته‌كه‌ى (عه‌بادى) خه‌ریكى لێوردبوونهوهیانه؟! خه‌ڵكى كوردستان ئیتر باش له‌وه تێگه‌یشتووه كه ئه‌وه له لێدوانى میدیایى بترازێ، هیچى تر نییه، بۆیه هیچ متمانه‌یه‌كى به‌و قسانه نه‌ماوه.
به‌پێى مادده‌ى (١١٤)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى فیدراڵ نییه، به‌ڵكوو به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه ڕامانگه‌یاندووه كه حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه.
هه‌رچى داخستنى فڕۆكاخهكانیشه، ئه‌وه سزادانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانه، سزادانى ئه‌و نه‌خۆش و پێشمه‌رگانه‌یه كه له كاتى به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان و له عێراق له شه‌ڕى دژى داعشدا بریندار بوون و پێویستییان به چاره‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ى وڵات. سه‌فه‌ركردن له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى به‌غدا، یان شاره‌كانى دیكه‌ى عیراقه‌وه هێنده ئاسان نییه وه‌ك (عه‌بادى) باسى ده‌كات، هه‌م تێچووى سه‌فه‌ر له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد ده‌كات، هه‌م كاتێكى زۆریان ده‌گرێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچى هاووڵاتییه‌كى به‌غدا، یان نه‌جه‌ف، یان به‌سرا مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له شاره‌كه‌ى خۆیه‌وه ڕاسته‌وخۆ سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكات، به‌ڵام هاووڵاتییه‌كى هه‌رێم ئه‌و مافه‌ى نییه؟! ئه‌مه كوێى هاووڵاتیبوونه؟!! كاتى ئه‌وه‌مان نییه باسى ئه‌و هه‌موو كێشه و كه‌موكوڕیانه بكه‌ین كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌كه‌ى عه‌بادییه‌وه به‌رۆكى حكوومه‌ته‌كه‌ى گرتوون، ئه‌مه بابه‌تى ئێمه نییه و هیچ سوودێكیشى بۆ ئه‌م دۆخه نییه. ده‌رباره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش، ئه‌وه شه‌رعییه‌تى له په‌رله‌مان و گه‌لى كوردستان وه‌رگرتووه و هیچ پێویستییه‌كى به شه‌رعیه‌تپێدانى خه‌ڵكى دیكه نییه، به شێوه‌یه‌كى یاساییش به دوو خولى ته‌شریعى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه.
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ڕایگه‌یاندووه، ڕاستگۆیانه و به نیازپاكییه‌وه داواى گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه وه‌ڵام ناداته‌وه و ته‌نیا له ڕێگه‌ى میدیا و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌وه ـ بۆ پڕۆپاگه‌نده، نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر ـ به‌رده‌وام باسى چاره‌سه‌ر و لێكگه‌یشتن و ده‌ستوور و هاووڵاتیبوون و ئه‌و ده‌سته‌واژانه ده‌كات، به‌ڕێز عه‌بادییه، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه هیچ خزمه‌تێك به دۆخه‌كه ناكات و نابێته هۆى چاره‌سه‌رێكى جیددى بۆ كێشه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆى به‌رده‌وامیى ناسه‌قامگیرى.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||