| ||
|
||
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی په‌یامێكی بڵاو کردەوە
وته‌بێژی یه‌كێتی: پێویستمان به هه‌موو كارێكه جگه له‌شه‌ڕی ناوخۆ
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یه‌كێتی به وردی به‌دواداچوون ده‌كات بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌له ئێواره‌و روو ده‌ده‌ن و هاوخه‌می خۆشمان بۆ لایه‌نگران و كادرانی یه‌كێتی له كۆمیته‌ی زاخۆ ده‌رده‌بڕین. به‌داخه‌وه حزبه‌كان له‌ناوخۆی كوردستان باره‌گاكانی یه‌كتر له‌دژی یه‌ك ده‌سوتێنن، له‌به‌رامبه‌ریشدا دوژمنه‌كانمان له‌دژی ئێمه یه‌ك ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان خاپوور بكه‌ن.
ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ رۆژی ئه‌وه‌یه كه ناكۆكییه‌كان وه‌لا بنێین، له‌پێناو هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان. ئێمه له‌ئێواره‌وه داوامان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كردوه كه روونكردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه، هه‌ڵوێستی ئه‌وانیشمان پێ گه‌یشتووه، بۆیه ئێمه به‌رچاومان روونه كه ده‌زانین ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات چه‌ند به ئه‌سته‌م ده‌توانریت كۆتایی پێ بێت. پێویسته حزبه‌كان ئه‌و روداوانه به‌جدی وه‌ربگرن و له‌وه تێبگه‌ن كه پشێوییه‌كان زیان به‌هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا پێویستمان به هه‌موو كارێك هه‌یه جگه له شه‌ڕی ناوخۆ. سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كتر كلتورێك نه‌بووه له كلتوره‌كانی میللـه‌تی كورد و له بێگانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وتی: پێویسته حكومه‌ت و حزبه‌كان بزانن كه ئه‌و كلتوره ناشرینه كاردانه‌وه‌ی خراپی لێبكه‌وێته‌وه و نامانه‌وێت میللـه‌ته‌كه‌مان بخه‌یه‌نه شه‌ڕێكی ناوخۆی دیكه‌وه.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||