ویندۆزی 7 ئه‌مین نییه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی ئه‌نفۆرماتیك نیشانیده‌دات كه ویندۆزی 7یش وه‌ك هه‌موو ئۆپه‌ریتینگ سیستمه‌كانی دیكه‌ی مایكرۆسۆفت ئه‌مین نییه‌و له هه‌ر 10 ڤایرۆس 8یان ده‌توانن دزه بكه‌نه ناوی.
كۆمپانیای پرۆگرامی ئه‌نتی ڤایرۆسی سوفوس 10 ڤایرۆسی نوێی بۆ ویندۆزی 7 نارد‌و به‌وه گه‌یشتن كه 8 ڤایرۆسیان ده‌توانن دزه بكه‌نه ناو ئه‌و ئۆپه‌ریتینگ سیستمه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سیستمه‌كه به‌شێوه‌ی ئۆتۆڕه‌ن خۆی كاره‌كانی ئه‌نجامده‌دات، ته‌نیا دوو ڤایرۆسیان ناتوانن دزه بكه‌نه ناو ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی مایكرۆسۆفته‌وه.
ویندۆزی 7 له 22ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌ڕه‌سمی خرایه بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌و ئۆپه‌ریتینگ سیستمه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باشترین ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كانیشی له‌سه‌ر بێت، هه‌ر ناتوانێت زۆر ئه‌مین بێت.
راسته له‌ویندۆزی 7دا ڤێرژنێكی نوێ له UAC هه‌یه، به‌ڵام پێناچێت زۆر كاریگه‌ر بێت. UAC خزمه‌تگوزاری كۆنتڕۆڵی ئه‌كاونتی به‌كارهێنه‌ره كه بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ویندۆزی ڤێستادا خرایه به‌رده‌ست.
UAC بۆ رێگرتن له دابه‌زاندنی به‌رنامه‌ی خراپكاری له ویندۆزی 7 به‌كارهێنراوه، به‌ڵام پێناچێت باشتر له ڤێرژنی پێشووی كار بكات.
سوفوس له‌وبڕوایه‌دایه كه مایكرۆسۆفت مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مدایه كه به‌كارهێنه‌رانی خۆی كه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می باشی لێده‌كه‌ن، دڵ‌سارد بكاته‌وه.
سوفوس له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند : «ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تێوه‌گلان به ڤایرۆسه‌كانه‌وه له سێرڤیس پاكی 1ی ویندۆزی ڤێستادا 61.9% كه‌متر له سێرڤیس پاكی 3ی ویندۆزی ڤێستا بووه«.
له‌ئێستادا 70.5%ی به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی ئیكس پی، 19%ی به‌كارهێنه‌رانی ڤێستاو 2%ی به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی 7 له‌ژێر كاریگه‌ری هێرشی به‌رنامه خراپه‌كارییه‌كاندان.
مایكرۆسۆفت كه ساڵی 2007 ویندۆزی ڤێستای خسته بازاڕه‌وه پێیوانه‌بوو ئه‌و ویندۆزه ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه بهێنێت‌و به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز تا ئه‌و راده‌یه دڵ‌سارد بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش به خێرایی چه‌ند سێرڤیس پاكێكی بۆ ئه‌و ویندۆزه خسته‌ڕوو، به‌ڵام كارساز نه‌بووو بڕیاریدا ویندۆزێكی نوێی بخاته به‌رده‌ست تا كێشه‌كانی ڤێستا چاره‌سه‌ر بكات.
ویندۆزی 7 كه له22 ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا به‌ڕه‌سمی كه‌وته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران، له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفته‌وه ریكلامی زۆری بۆكراو له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا
|