| ||
|
||
ڕاگەیەنراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست، داوا لە خۆبەخشان دەکەن، سەردانی یەکەی( ٨٠ )ی پێشمەرگە لە قوشتەپە بکەن. ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
دەزانین کە سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان هەمیشە بە جۆش و خرۆشن بۆ پاڵپشتی و یارمەتیدانی پێشمەرگە و بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان و ڕۆژەی هەرەزۆری خۆبەخشەکانیش نموونەی پڕ شانازی و جێی ڕێز و پێزانینن، بەڵام ئاگاداری هەموو خۆبەخشەکان دەکەینەوە بۆ باشتر ڕێکخستن و ڕێگەگرتن لە دیاردەی نەرێنی و بۆ بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی گیانی خۆبەخشەکان، بە پێویستی دەزانین بە بەرنامەیەکی گونجاو ڕۆڵ و ئەرکی خۆبەخشانە ئەنجام بدەن. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە گشت خۆبەخشەکان دەکەین، خۆیان ناونووس بکەن لە بارەگای فەرماندەیی کەرکووک لە قوشتەپە سەر بە یەکەی (٨٠)ی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێنمایی پێویست وەربگرن لەبارەی چۆنیەتی بەشداربوونیان لە کاتی پێویست. هەروەها داوا دەکەین لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵگیرسانی شەڕ، بەهیچ شێوەیەک نەچنە شوێنی شەڕەکە و لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە تێکەڵ نەبن.
لەگەڵ ڕێز و پێزانینمان بۆ هەڵوێستە فیداکارییەکانتان وەزارەتی پێشمەرگە ٢٢-١٠-٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||