وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی ڕاگەیاند

ئەمریکا: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین هاوکاریی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی بکەن

 

دەقی نامەکەوەی وەزارەت دەرەوەی ئەمریکا:

 داوا له‌ حكومه‌تی‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین به‌ په‌له‌ كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ هه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عیراقدا.

هانی‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌ و داواشده‌كه‌ین كۆتایی‌ به‌ پێكدادان و شه‌ڕ بێت، پشتیوانی‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌هێزی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له‌ تێكشكاندنی‌ داعش و عیراقێكی‌ جێگیر هه‌بێت له‌ دوایدا.

به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی‌ كێشه‌كان كه‌ خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ هه‌موو عیراقییه‌كان بكات، ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌نگاو بنێن و چاره‌سه‌رێكی‌ ئاشتیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوور بۆ هه‌موو ناكۆكییه‌كان بدۆزنه‌وه‌.

ده‌ستخۆشیی له‌ په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا.

ئەمریکا بە پەرۆشەوە کار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکات و "داواش لە لایەنە کوردییەکان دەکەین پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان لەو ماوەیەی ماویەتی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠١٨.

بارزانی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ مێژوویی‌ و ئازای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ و سه‌ركرده‌یه‌كی‌ شه‌ڕی‌ دژه‌ تیرۆریشه‌م ئه‌م بڕیاره‌ی‌ نیشانی‌ ده‌وڵه‌تداری‌ بارزانییه‌ له كاتێكی‌ سه‌ختدا.

ئه‌مریكا به‌ ئومێدی‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ر به‌شداری‌ بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌رێمێكی‌ كوردستانی‌ به‌هێزمان ده‌وێت له‌ چوارچێوه‌ی‌ عیراقێكی‌ یه‌كگرتووی‌ دیموكراتدا ئه‌مه‌ش بۆ سه‌قامگیری‌ ماوه‌ درێژ پێویسته‌ بۆ تێكشكاندنی‌ داعش.

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved