وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکانی کەرکوک و رووبەڕووبوونەوەکانی پێشمەرگەو ھێزەعێراقییەکان بڵاو کردەوە

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

لەنزیکەوە چاودێری رەوشەکە ئەکەین، داوا دەکەین ھەردوولا ئارامی بگێڕنەوە بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان کورد و دورکەوتنەوە لە پێکدادان.

لەپێناو ڕێگەگرتن لە ھەرجۆرە ھەڵەتێگەیشتنێک یان بەریەککەوتنی زیاتر حکومەتی ناوەندی  ھاندەدەین بۆ ھێورکردنەوەی  بارودۆخەکە لەڕێگای سنوردارکردنی جوڵەی ھێزە فیدراڵیەکان لەناوچە جێناکۆکەکان،  بەشێوەیەک  تەنھا بۆ  ئەوانەی بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ئەنجام دەدرێن.

ئەمەریکا پابەند دەبێت بەعێراقێکی یەکگرتوو، سەقامگیر، دیموکراسی و فیدراڵی. پابەندیش دەبێت بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان-ەوە وەک پێکھاتەیەکی سەرەکیی عێراق، بەردەوامدەبین لەکارکردن لەگەڵ ھەردوولا بۆ ھاندانی دیالۆگ.

ھیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێت، کە ئەو ناوچانە وەک ناوچەی جێناکۆک دەمێننەوە تابەپێی دەستوری عێراق چارەسەر دەکرێن.

 ئێمە بەھەمان شێوە سوورین لەسەر کۆتاییھێنان بەشەڕی دژ بەداعش لەعێراق، و داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین ھەوڵەکانی لەوبوارەدا لەگەڵ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا چڕبکاتەوە  تاوەکو ئەو ئەرکە تەواو دەبێت.

ھەروەھا ئەمەریکا بەپێویستی زانیوە، کە ئیداری ئەو ناوچانە لە رووی ئەمنییەوە رێککەوتنی لەسەر بکرێت.

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved