ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌ڵه‌تی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر به‌كێشه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیه‌ندراوێکی لەبارەی دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پشتگیری لە گفتوگۆ دەکەن لە نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ٢٢/١١/٢٠١٧، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی عیراقەوە، یان کۆبیش نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق راپۆرتیکی لەبارەی دۆخی عیراقەوە خوێندەوە.

 

دەقی خوێندنەوەکە:

 

ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەرنجیان خستەسەر پەسندکردنی هەوڵەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

ئەنجوومەنەکە هەروەها داوای لەلایەنەکان کرد دەست بە دیالۆگ بکەن لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. ئەنجوومەنەکە باسی لە بڕیاری دادگای باڵای عێراق سەبارەت بە گشتپرسییەکەی کوردستان کرد و ئەو راستییەی باسکرد کە دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەکان پابەندیی تەواویان بۆ رێزگرتن لە دەستوور وەک بنەمایەک بۆ دانوستاندن دوپاتکردەوە. لەوە زیاتر، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە پێشوازییان کرد لە دەربڕێنی ئاشکرای رەزامەندیی سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ و نیشاندانی پاڵپشتیی تەواوی ئەنجوومەنەکە بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێخۆشکردن بۆ گفتوگۆکان. هاوکات لەگەڵ پێویستیی هەڵبژاردنی نیشتمانیی سەرکەوتووانە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨.

ئەندامانی ئەنجوومەنەکە داوا دەکەن هەموو هەنگاوەکان بگیرێنەبەر بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی خێرخوازانە و سەلامەتانەی هەموو ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ بارودۆخێکی سەقامگیر و ئەمن بەزوویی.

ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش رێزی خۆیان دووبارەکردەوە بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی عێراق. ئەوان هەروەها دوپاتی گرنگیی رێزگرتنیان لە ماف و خواستەکانی هەموو هاوڵاتییانی عێراق کردەوە لە رێگەی جێبەجێکردنی تەواوەتیی دەستووری عێراق.

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved