| ||
|
||
دەقی رێكەوتنەكەی روسیا و توركیا
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوویەوەو دواتر ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵیان ئیمزاکرد. دوای زیاتر لە ٦ کاتژمێر کۆبوونەوەی دوو قۆڵی، دواجار تورکیا و روسیا ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵیان ئیمزاکرد کە بەم شێوەیەیە:
دەقی ریککەوتنە :
١- هەردوولا بەڵێندەدەن پارێزگاری لە یەکێتیی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بکەن. ٢- هەردوولا جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەموو چەشنەکانی تیرۆر و بەهەدەردانی تەواوی هەوڵە جیباونەوەخوازەکان لە خاکی سووریا کردەوە. ٣- لەم چوارچێوەیەدا قووڵایی 32 کیلۆمەتری ئۆپەراسیۆنی کانیی ئاشتی کە گرێ سپی و سەرێ کانی لەخۆدەگرێ، پارێزگاری لێدەکرێت. ٤- هەردوولا گرنگیی رێککەوتننامەی ئەدەنە پشتڕاستدەکەنەوە. فیدراسیۆنی رووسیا لە هەلومەرجی پێویستدا ئاسانکاری بۆ رێککەوتننامەی ئەدەنە دەکات. ٥- لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کاتژمێر ١٢ـی دوای نیوەڕۆوە پۆلیسی سەربازی رووسیا لەگەڵ پاسەوانانی سنووریی سووریا ئەو سنوورەی سووریا - تورکیا کە دەکەوێتە دەرەوەی سنووری ئۆپەراسیۆنی کانیاوی ئاشتی بەرەو سنووری سووریا دەچنەژوورەوە، بۆ کارئاسانکردنی کشاندنەوەی یەپەگە و چەکەکانی بە مەودای ٣٠ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا - سووریاوە. ئەم کارە لە ماوەی ١٥٠ کاتژمێردا تەواو بکرێت. لەوکاتەدا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای سنووری هەنووکەیی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییەوە بە فراوانیی ١٠ کیلۆمەتر 'جگە لە قامشلۆ' گەڕانی هاوبەشی تورکیا - رووسیا دەستیپێدەکرێت. ٦- هەردوولا بەردەوامدەبن بۆ کارکردن سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا لە چوارچێوەی میکانیزمی ئاستانا و پشتیوانی کۆمیتەی دەستووری دەکەن. ٧ - تەواوی ئەندامانی یەپەگە بە چەکەکانیانەوە لە منبج و تەلڕەفعەت دەکرێنە دەرەوە. ٨- هەردوولا هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی یەکە تیرۆریستییەکان. ٩- هەوڵی هاوبەش دەستپێدەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و پارێزراو. ١٠- میکانیزمێکی هاوبەشی چاودێریکردن و پشتڕاستکرنەوە دادەمەزرێندرێت بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی ئەم لێکتێگەیشتنە.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved
|
||