ترسی منداڵ له قوتابخانه و چاره‌سه‌رکردنــــى
شاره‌زایانى بوارى ده‌رونزانى و په‌روه‌رده جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ى که ترس له قوتابخانه گرفتێکه ئاراسته‌ى خێزانه جیاوازه‌کان ده‌بێبته‌وه له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى ساڵى تازه‌ى خوێندن، ئه‌م ترسه‌ش چه‌ند شێوازێکى جیاوازى هه‌یه، هه‌یانه ئاساییه و هه‌شه نه‌خۆشیه ئه‌مه‌ش به گوێره‌ى سروشتى په‌یوه‌ندى منداڵه‌که به دایک و باوکی و ژینگه‌که‌ی ده‌وروبه‌ریه‌وه ده‌گۆڕێت، تاوه‌کو بازنه‌ى شاره‌زایی و زانینى منداڵ فراوانتربیت، پارێزگارى منداڵه‌که ده‌کات له ترس و شڵه‌ژانى ده‌رونى له کاتى رۆیشتنى بۆ قوتابخانه ئامۆژگارى پسۆڕانیش بۆ ئه‌م باره ئه‌وه‌یه، که ئاهه‌نگ و ڤیستیڤاڵ سازبکرێت بۆ منداڵان له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى ساڵى تازه‌ى خوێندن واباشتره که به‌رپرسیارانى منداڵ، له‌گه‌ڵ منداڵه‌که بچن بۆ قوتابخانه و بمێننه‌وه، به‌تایبه‌ت له ڕۆژى یه‌که‌مدا له‌به‌ر یارمه‌تیدانى منداڵکانیان بۆ به‌رده‌وامى له خوێندن و ڕه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و په‌شێویه‌ى توشى منداڵان ده‌بێت به‌گشتى له‌سه‌ره‌تاى خوێندندا.
جۆره‌کانى تــرس
ترس له قوتابخانه دوو جۆره جۆرێکیان ئاساییه، جۆرێکیتریان نه‌خۆشیه.
ترسى ئاسای به‌هۆى ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌یه که له ژینگه‌کۆمه‌ڵاتیه‌که‌ى منداڵه‌که‌دا ڕوده‌دات، ئه‌ویش له‌ماڵه‌وه بۆ ژینگه‌یه‌کى تازه، که قوتابخانه‌یه، وه گۆڕان له شوێنى تازه‌ى نیشته‌جێبوندا ڕوده‌دات، یان گواستنه‌وه بۆ قۆناغێکى تازه‌ى خوێندن، که تیایدا وه‌ک ماڵه‌وه چاودێریه‌کى چڕوپڕى نیه، هاوڕێی تازه ده‌بینێت و چه‌ند مامۆستایه‌ک ئامۆژگارى ده‌کات، وه له ناو ئه‌م ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌دا رێسا‌و یاساى نوێ هه‌ن بۆ دیسپلینکردنى ئازادیه ڕه‌هاکانى منداڵ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ژینگه‌یه‌کى نامۆ‌و خۆشنه‌ویستراون به‌لاى منداڵه‌وه.
ئه‌م جۆره ترسه‌ش، ترسێکى ئاساییه کاریگه‌رى نامێنێت به پێى تێپه‌ڕبوونى کات، ئاشنابوون و فێربونى چۆنیه‌تى هه‌ڵسوکه‌وتکردن و کارلێککردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر له ڕێگه‌ى چالاکیه‌کانى قوتابخانه‌وه رێگه له‌به‌رده‌م منداڵدا خۆشده‌کات که به‌چاوى خۆشه‌ویستیه‌وه ته‌ماشاى قوتابخانه بکات.
به‌ڵام ترسى نا ئاسایی و نه‌خۆشى، دروستده‌بێت له ئه‌نجامى په‌یوه‌ستبونى منداڵ به ماڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى بێئه‌نداز، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامى هۆگرى زۆر به دایکه‌وه، یاخود نازپێدانى زۆر،که پسپۆڕه‌کانى بوارى ده‌رونزانى پێیان وایه نازپێدانى زیاد یه‌کسانه به فه‌رافۆشکردنى زیاد. ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆى په‌سه‌ندنه‌کردنى ڕۆشتن بۆ قوتابخانه، وه له‌نجامى پێداگرتن‌و فشارى ماڵه‌وه له‌سه‌ر منداڵ بۆ جیابونه‌وه‌ی و چونى بۆ قوتابخانه، واده‌کات منداڵ توشى تێکچون و شڵه‌ژانى سایکۆلۆژى بێت. چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م گرفته‌ش لاى قوتابیان، به رۆشنبیرکردن و هۆشیارکردنه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌یی ده‌بێت بۆ هه‌موو قۆناغه‌کانى خوێندن، هه‌روه‌ها ڕاهێنانى منداڵ له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ى له خێزانه‌که‌ى هه‌نگاو به هه‌نگاو وه به ئه‌نجام گه‌یاندى چه‌ند گه‌شتێک بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یى دوا ڕۆژ بۆى ده‌چێت، هه‌روه‌ها گرنگى پێدان و هاندانى منداڵ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه منداڵ زاڵده‌کات بوَ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌م گرفتانه. به‌ڵام ترسی ئاساى بارێکى فسیۆلۆژییه ڕوده‌دات له ئه‌نجامى ڕۆشتنى منداڵ به شوێنێکى تازه‌دا یان کۆمه‌ڵێکى فراوانتر له خێزان به‌بێ خۆئاماده‌کرن، به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه‌ش ڕوده‌دات لاى گه‌وره‌کانیش کاتێک شوێنى کاره‌که‌یان ده‌گۆڕن ده‌چنه سه‌ر پیشه‌یه‌کى نوێ.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێ منداڵ له چونیان بۆ قوتابخانه بترسن، ئه‌وا گروپێکى تر له منداڵان هه‌ن به‌ته‌واوه‌تى چون بۆ قوتابخانه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، که‌له‌وانه‌یه به‌هۆى هه‌ندێک له مامۆستاوه بێت که‌شاره‌زانین له بوارى په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا، یاخود له‌به‌ر ئه‌رکى زۆر‌و تاقه‌تپڕوکێنى قوتابخانه‌یه، یان له‌به‌ر گرنگى نه‌دانه به هه‌ست و سۆز‌و ئاره‌زوو پێداویستیه‌کانى منداڵ، وه مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا به شێوه‌یه‌کى تۆتالیتارى و میلیتارى و نامرۆیانه، که ئاکام قوتابخانه وه‌ک سه‌ربازگه‌یه‌کى زۆره ملێی لێدێت له پێش چاوى منداڵدا.
پسپۆڕان بڕوایان وایه منداڵ که بۆ یه‌که‌مجار ده‌چێته قوتابخانه توشى قه‌یرانى ده‌رونى ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ى زۆر په‌یوه‌ستن به خێزانه‌کانیانه‌وه، وه جۆرى په‌یوه‌ندى و په‌یوست بونه‌که‌یان ده‌گاته بارى نه‌خۆشى، که‌به‌داخه‌وه زۆربه‌ى دایکان منداڵه‌کانیان هانده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره پابه‌ندبوونه، له‌برى یارمه‌تیدانیان بۆ فراوانکردنى ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ى که له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژى هه‌نگاو به هه‌نگاو، وه‌دایک داده‌نرێت به‌ته‌نیا ژینگه‌ى منداڵ به‌تایبه‌تى له دوو ساڵى یه‌که‌مى ته‌مه‌نیدا، پاشان چوارچێوه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى منداڵ فراوانترده‌بێت که‌باوکیشى ده‌گرێته‌وه و پاشانیش دۆست‌و که‌سه نزیکه‌کانى ئینجا هاوڕێکانى که‌نزیکن له‌ته‌مه‌نى خۆیه‌وه ئه‌م کاره‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى دایک هه‌تا ئاماده‌کردنى منداڵ و گواستنه‌وه‌ى بۆ ژینگه‌ى دایانگه‌و باخچه‌ى ساوایان دواى ئه‌ویش قوتابخانه.
زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى که زۆر په‌یوه‌ستن به دایکیانه‌وه توشى تێکچونى بارى جه‌سته‌ى ده‌بن وه‌ک به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى زیادبونى لێدانى دڵ هه‌روه‌ها میزبه‌خۆداکردن، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان هۆکاره‌کانیان ده‌رونین، واته ئۆرگانی و ئه‌ندامینین، ئه‌مه‌ش له سایکۆلۆژیادا پێی ده‌گوترێت (سایکۆسۆماتى) واته (ئه‌و نه‌خۆشیه جه‌سته‌ییانه‌ى هۆکاره‌کانیان ده‌رونین)، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ماندوکردنى ده‌رونى دایک و باوک کاتێکیش ده‌یبه‌نه لاى پزیشک هیچ تێکچونێک له ئارادا نیه، لێره‌دا ڕۆڵى دایک ده‌رده‌که‌وێت که هیچ هه‌وڵى نه‌داوه بۆ ئه‌م ڕۆژه، بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م گرفته وا باشتره دایک یان باوکى منداڵ یه‌که‌م ڕۆژو دووه‌م ڕۆژ له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌یاندا بڕۆن بۆ قوتابخانه له‌گه‌ڵیدا بمێننه‌وه ئه‌م کاره‌ش به شێنه‌یی تاوه‌کو جیاده‌بێته‌وه به ته‌واوه‌تى،
وه له‌هه‌مووى گرنگتر هه‌ڵبژاردنى قوتابخانه‌یه‌کى به‌سۆزو پێشکه‌وتوه بۆ منداڵه که، که‌بتوانێ جێگه‌ى دایکه‌که‌ى بۆ بگرێته‌وه، له‌لاى منداڵ ئه‌مه به‌جۆرێک له چاره‌سه‌ر داده‌نرێت، که‌زیاتر منداڵانى یه‌که‌م (نۆبه‌ره) زۆر نازدار و په‌یوه‌ست به دایکه‌وه له کاتى سه‌فه‌رکردنى باوک‌دا توشى دێت، وه‌چه‌ند کاتێک هه‌یه ده‌توانین ترسى منداڵ له قوتابخانه‌ى پێبناسینه‌وه، ئه‌و کاتانه‌ش، واده‌ى نزیکبونه‌وه‌و چۆنێتى بۆ قوتابخانه، و بیانوده‌گرێت ده‌که‌وێته ململانێکردن له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یدا، هۆکاره‌کانى ئه‌م باره‌ش ئه‌وه‌یه که پرۆگرامى خوێندن قورسه، یاخود کاتى قوتابخانه کاتى به‌ندکردنى ئازادى منداڵه‌و تاقیکردنه‌وه‌کان ناخۆش و تاقه‌ت پڕوکێنن یان مامۆستا سزاى مندالاَن ده‌دات،
ئه‌و جۆره منداڵانه‌ى که‌ترسو ئاره‌زوى چونه قوتابخانه‌یان نیه به‌چه‌ند نیشانه‌یه‌کى سایکۆسۆماتى، واته (ئه‌و نه‌خۆشه جه‌سته‌ییانه‌ى که هۆکاره‌کانیان ده‌روونیه) له جه‌سته‌یاندا ده‌رده‌که‌وێت له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه دیارده‌ى هاوارکردن له‌کاتى خه‌وبینیندا، خه‌وى ناخۆش ده‌بینێ، پسۆڕه‌کان ده‌ڵێن رێگه چاره بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌م گرفته هه‌وڵدانه بۆ گوڕانى وێنه نێگه‌تیڤه هه‌ڵواسراوه‌کانى ناخى منداڵه‌که له‌سه‌ر قوتابخانه وه هانبدرێت که خوێندن له‌م ساڵدا باشترده‌بێت، وه‌ک له‌ساڵى ڕابردوو، وه دایکى په‌یوه‌ندى باشتر‌و به‌هێزتر بکات به قوتابخانه‌وه و بگه‌رێت به‌دواى قوتابخانه‌که‌یدا بۆ منداڵه‌که‌ى که تێیدا توند‌و تیژى به‌کارنه‌هێنرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵى زۆر هه‌ستیار هه‌ن ئامانجیان ئه‌وه‌یه بگه‌ن به به‌رزترین ئاست له نێوان منداڵاندا، ئه‌م جۆره منداڵانه سورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نمره‌ى به‌رز له‌کۆتای ساڵدا له‌هه‌مان کاتیش‌دا توشى دڵه‌ڕاوکێی ده‌رونى ده‌بن.
جگه له‌مانه منداڵ هه‌یه ڕوداوى ناخۆشى به‌سه‌ر هاتوه سوکایه‌تى پێکراوه له قوتابخانه وه‌ک ده‌ستدرێژى سێکسى یاخود سوکایه‌تى پێکردن له‌به‌رده‌م هاوڕێکانیدا، له‌م حاڵه‌تاننه‌شدا نیشانه‌کانى سایکۆسۆماتى ده‌رده‌که‌وێت، له‌م کاته‌دا له‌سه‌ر دایک پێویسته منداڵه‌که‌ى به‌رێته لاى توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى له قوتابخانه‌که‌یدا، وه پیشانى پزیشکى ده‌رونى بدات بۆ چاره‌سه‌رکردنى بێ متمانه‌یی منداڵه‌که، وه‌ئه‌گه‌ر پێویستی کرد بگوێزرێته‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌کى تر.
سزاى خێزان و لێپرسراوان
هۆکاره‌کاغنى نه‌چونى منداڵ بۆ قوتابخانه ئه‌گه‌رى هه‌یه ڕقى منداڵبێت له دایک و باوکى، هه‌ست به‌وه ده‌کات دایک و باوکى ئاسوده ئه‌بن به ڕۆشتنى منداڵه‌که‌یان بۆ قوتابخانه، له‌م باره‌دا ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆ هۆکاره‌کانى ناو خێزانى منداڵه‌که، له‌وانه‌یه هۆکاره‌کان ناکۆکى نێوان دایک و باوکى بێت یاخود بونى باوه‌ژن یان له ده‌ستدانى دایک، ڕه‌فتارى منداڵ له‌م کاته‌دا جۆرێک له شه‌ره‌نگێزى پێوه دیاره دژى باوک یاخود دایک، هه‌روه‌ها چه‌ند هۆکارێک هه‌ن وه‌ک سستى تواناى منداڵ، کاتێک له قوتابخانه‌یه‌کى ئاساییه ناتوانىَ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت که‌مه‌ش ده‌بێته هۆى شکاندنه‌وه‌و ته‌نگه‌تاوکردن له‌لایه‌ن مامۆستاوه وه ده‌بێته مایه‌ى گاڵته‌و پێکه‌نینى هاوڕێکانى لێره‌دا منداڵ بڕیارى نه‌چونه قوتابخانه ده‌دات، بۆیه پێویسته ئه‌م حاڵه‌تانه تاقیکردنه‌وه‌و تێستى زیره‌کیان بۆ بکرێت، وه بنێرێن بۆ شوێنى تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیکرد، ئه‌و جێگه تایبه‌بته پێی ده‌گوترێت (په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت) ئه‌و منداڵانه له‌خۆده‌گرن که ئاستى زیره‌کیان نزمه یاخود بیرکردنه‌وه‌یان په‌رته‌وازه‌یه، یان گرفتى خێزانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م گرفتانه زاڵ بوو به‌سه‌ر منداڵه‌که‌دا ئه‌وا ئه‌و منداڵه شه‌ڕانگێز ده‌رده‌چێت به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى واهه‌ستده‌کات، که‌ئه‌وانیتر باشترن له‌م، وه متمانه‌شى به‌رامبه‌ر به تواناکانى خۆی له‌ده‌ستده‌دات.
هه‌ڵاتن له قوتابخانه
شاره‌زایان له بوارى په‌روه‌رده‌دا ئاماژه به دیارده‌ى هه‌ڵاتن ده‌که‌ن له قوتابخانه وه هۆکاره‌که‌ى ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و لادانه‌ى که له‌ڕه‌وشتى منداڵدایه، ئه‌ویش به‌هۆى تێکه‌ڵبونى له‌گه‌ڵ گروپێک له منداڵانى خراپ، یان به‌هۆى که‌م توانایی ژیرى و عه‌قڵیه، یاخود نه‌بونى توانا بۆ کۆبیرى (ترکیز) یاخود نه‌گونجانى سیسته‌مى فێرکردن بۆى یان منداڵه‌که خۆى لادانى ڕه‌وشتى هه‌یه‌و ژینگه‌که‌ش یارمه‌تیده‌رێتى و ئاڕاسته‌ى ده‌کات به‌ره‌و ئاڵوده‌بوون و به‌کارهێنانى ماده بێهۆشکه‌ره‌کان و تاوانکردن ..هتد، جگه له‌مه‌ش زۆر ئاسان و ئاساییه گه‌ر درۆ و دزى بکات، وه ببێته قسه‌هێنه‌رو قسه‌به‌رو شه‌ڕو ئاژاوه له‌ناوخێزانه‌که‌یدا دروستبکات.
بۆیه پێویسته خێزانى هۆشیار پلان دابنێت بۆ ڕاهێنانى منداڵ له‌سه‌ر دورى له ماڵه‌وه بۆ چه‌ند کاتژمێرێک له‌رۆژێکدا، بۆ نمونه پێش چونه قوتابخانه‌بخرێته دایه‌نگه‌و باخچه‌ى ساوایان تاکو ئاماده‌بکرێ بۆ قوتابخانه ئه‌مه‌ش بۆخۆی پێدانى هه‌ڵه له‌به‌رده‌م منداڵدا بۆ ئه‌وه‌ى فێربێت له‌سه‌ر چۆنێتى هه‌ڵسوکوتکردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌یدا، هه‌روه‌ها ئه‌رکى قوتابخانه‌یه که هه‌ستێت به‌سازدانى ئاهه‌نگى پێشوازیکردن له منداڵان به‌وپه‌ڕی سۆز‌و خۆشه‌ویستى و باوه‌شکردنه‌وه‌وه بۆ منداڵان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و فۆبیا‌و تۆقینه لاى منداڵ که هه‌یه نه‌مێنێت به‌رامبه‌ر به قوتابخانه، وه هه‌رله ڕۆژى یه‌که‌مه‌وه هانبدرێن وئاهنگ و چالاکى و که‌رنه‌ڤــاڵى گه‌وره‌یان بۆ سازبکرێت، وه لێپرسراوان و دایکان و باوکانى منداڵه‌کان له‌وێ ئاماده‌بن.
وه پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته‌ى فێرکردن که مامۆستایانن له قوتابخانه سه‌ره‌تایه‌کاندا، شاره‌زاییان هه‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ منداڵاندا، چونکه به‌پێى زۆربه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌رجه‌م ئه‌و گرێوگۆڵ و تێکچون و په‌شێویانه‌ى که مرۆڤ له گه‌وره‌بوندا توشى دێن، سه‌رچاوه‌و ڕه‌گه‌کانیان په‌یوه‌ندى به منداڵیه‌وه هه‌یه، که‌واته له کۆتایدا ئه‌توانین بڵێین که جیهانى منداڵ، جیهانێکه لێوان لێوه له به‌رائه‌ت و پاکى و جوانى، له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک پێویسته هه‌ر له خێزان و دایه‌نگه‌و باخچه‌ى ساوایان و گه‌ڕه‌ک و قوتابخانه …هتد، که ژینگه‌یه‌کى ده‌رونى له‌بار بۆ منداڵ ده‌سته‌به‌ر بکات که تێیدا منداڵ هه‌ست به ئاسایش و ئارامى و دڵنیاى و زێزو خۆشه‌ویستى بکات وه پێداویستیه‌کانى بۆ دابینبکرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى به‌رهه‌مهێنانى منداڵێکى ته‌ندروست و ساغڵه‌م، هه‌ر لێره‌وه ده‌توانین بڵێین ئاینده‌ى گه‌شى شارستانیه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندى هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌ستراوه به نه‌وه‌کانیه، تاچه‌ند ته‌ندروست و دور له‌گرێ وچه‌پاندن و کۆمپلێکسى ده‌رونى بن هێنده ئاینده‌یه‌کى گه‌شو ڕون بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان له‌ئه‌ستۆده‌گرن و ئه‌شبنه که‌سێکى به‌رهه‌مهێن.
|