| ||
|
||
تۆڕی ڕاگەیاندنی یەكگرتوو ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
تۆڕی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی دەستبەسەركردنی ٦ ڕاگەیەندكاری یەكگرتووی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێكی بڵاودەكاتەوە
دەقی ڕاگەیدراوەكە:
بسم الله الرحمن الرحیم
جەماوەری دڵسۆزی کوردستان سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رێکخراوەکانی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان
لەکاتێکدا تیمەکانی کەناڵی ئاسمانی سپێدە و ژمارەیەک لە میدیاکارانی یەکگرتوو لە دهۆک ، سەرقاڵی روماڵ کردنی خۆپیشاندانی موچەخۆران بوون ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ، خۆیان و تەواوی کەلوپەلەکانیان دەستبەسەر دەکرێن ، ئەم هەنگاوەی هێزە ئەمنییەکان ، تەواو پێچەوانەی یاسای کاری رۆژنامەوانییە و ، دژە بە ئازادی رۆژنامەگەری .
ئەو تیمانەی دەستگیر کراون ، لە ئەرکدا بوون بۆ گەیاندنی هاواری بێ موچەیی و سەختیی گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران ، هەر بۆیە ئەم هەڵمەتە ، لە کاتی جێبەجێکردنی کاری یاسایی میدیاییدا ، ئەوەندەی تر ئازادییەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و، قەیرانی تر ، بۆ قەیرانەکانی هەرێم زیاد دەکات . خەڵکی کوردستان و، سەندیکای رۆژنامەنوسان و ، رێکخراوەکانی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری و ، ناوەند و سەنتەرەکانی زانستی و ئەکادیمی ، ئاشنان بەو راستییەی کە تیمەکانی کەناڵی ئاسمانی سپێدە و تەواوی راگەیاندنکارانی یەکگرتوو ، لە هەموو هەل و مەرجە ئاسایی و سەختەکاندا ، پیشەییانە و دڵسۆزانە و راستگۆیانە ، کاری میدیایی خۆیان ئەنجام داوە ، لەو پێناوەشدا ، هەرگیز نەترساون لە گەیاندنی خەم و ئازاری شەقامی کوردستان بە رای گشتی و بۆ بەرچاوی بەرپرسان .
تۆڕی میدیایی یەکگرتوو ، داواکارە بە زوترین کات ، تەواوی تیمەکان ئازاد بکرێن و ، هەموو کەلوپەلەکانی کاری میدیایی و کەسی ، بێ زیان بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان ، ئەمەش هەنگاوی سەرەتایی رێزگرتنی هێزە ئەمنییەکانە لە یاسای کاری رۆژنامەوانی و، ئازادی رۆژنامەگەری . بە پێچەوەانەوە ، هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارن لە سەلامەتی دەستگیرکراوەکان و زیان پێنەکەوتنی کەلوپەلەکانیان .
دەستەبەسەر کراوەکان :
١- ئازاد موختار ، پەیامنێری سپێدە لە دهۆک . ٢- عەلی شلی ، پەیامنێری سپێدە لە دهۆک . ٣- ئەکرەم گولی ، پەیامنێری سپێدە لە زاخۆ . ٤- هەجەر سەلمان ، وێنەگری سپێدە لە دهۆک . ٥- ماهیر سەگڤان ، بەڕێوبەری تی ڤی خابیر . ٦- ئەحمەد شەرنەخی ، بەڕێوبەری رادیۆی خابیر
تۆڕی میدیایی یەکگرتوو ٢٣ رەمەزان ١٦-٥-٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||