زەڕایەن

 

( پـیـر )ی بــە تــەگــبـیـر و تـێـرە  زەڕایەن

(گەنـج)ی گەنجـیـنـەو جوامـێـرە  زەڕایەن

بـۆ ڕێـبــوار و مـیـوان دڵـی پـــــڕ لــە ڤـیـن

خوڵـک و خوانی خـەنـدەو خـێـرە زەڕایەن

بـۆ هــاوکــاری ، پــشـتـوێـنـی مـەردانـەیـە

نـمـوونـەی زۆر ، بــێ : بـیـژمـێـرە زەڕایەن

هـەرکــەس کــاری تـێـی کـەوتـبـێ کــارامە

نـــەوەســـتـاوە ، زوو یــــا  دێــرە زەڕایەن

خەڵکی : دەست و دڵ و دەم و داوێن پاک

خــزمــدۆســتـی فـێـرگـە و فـێـرە زەڕایەن

لـە شـیـن و لـە شـایـی دا  هـاوشـانـی یەک

بـــۆ دەســــبـاری یــــەک گــلـێــرە زەڕایەن

ئاشـتیخواز و چاکـەخـواز پڕ شەرم و شەم

تـــــــــــەبــــــــــا و دڵاواو دلــێــرە زەڕایەن

بـۆ نــاســراوو نـەنـــاس و ئــەغــیـارەیـەک

ئـــاتــــاج بــووبــێ ؛ گــوڵـبــژێــرە زەڕایەن

نــەوجـــەوان و مــنـــاڵانـــی پــــڕ ئــەدەب

شــاهــیــد کــەســێ ، هــاتــە ئێرە زەڕایەن

گـەورە و بـچـووک و ، نـێر و مێی پڕلە ڕێز

بــێ : مــتــمـانــەی پـێ بـسـپـێـرە زەڕایەن

سوپـاس بــۆ وەفــای خـەڵـکـانی دەرەوەی

تـۆش پــەیـــامــی خــۆت بـنـێـرە زەڕایەن.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی .

٧/٥/٢٠٢٢

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved