خودایە ئەمشەو ..

 

گــەرووم لـێـوانە بـۆ وتن  :   ئەمشەو

خۆشـە لەبـەر تــۆ نەخەوتن  ئەمشەو

مـن سەوزە ( زار )م بــە یــادی تــۆوە

مـن پـەیـمـانـمـە نەسـرەوتن  ئەمشەو

ســەری بـــا بــردووم دۆزیـــوەتــەوە

تـۆبـە لـەوانـەی کە چـەوتن  ئەمشەو

وەها دێـمـە حـاڵ دڵ چــراخــان بــێ

دوورلەو کەسانەی کەنەوتن  ئەمشەو

دەرگـای لێ وازکـە نـاڵـە و نـــزوولـەم

کاشکی بـەوانەی بـەرکەوتن  ئەمشەو

ڕێـمـدە ( ڕێ ) بـکـەم لـە گـەڵ ئـازیـــزان

چەن فام بەڕەحمت سەرکەوتن ئەمشەو

ئـاهــو نــاڵــەمە ، لاڵــەم قـەبـوڵـــکـە

لەگەڵ ئەوانەی ڕێـی ڕەوتن  ئەمشەو

بـەخـتـەوەری یـە لــەو گــرۆیــــە بــم

لـە مـیـهـری تۆدا دەرکــەوتن  ئەمشەو

 

ع. تاوگۆزی ٢٩/١٢/٢٠٠٧

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved