( خۆدەرخستن )

 

تەرزە تەنز .. شیعری چوارەم

 

گـتک نـا ، پـێـیـدە ( پێشە )

بەس بـێـژە : جـێگەت پێشە

بێ دڵــە و ؛ کـــەســایــەتی

لای ئەو قـەبـارەو (کـێش)ە

حەزی سەر ، یا ڕیـزی پـێش

قـسـەشــی وەک بــڕوێــشە

بـۆوەی بـەزمـی تــیـا هـەبێ

کـلـکـی چــەنـدەهـا کـێـشە !

بۆ فـیت و فـات و ئـاشـووب

لە پشت پەردەوە ( هـێـشە )

ســەرێــک و ســـەد زمــانــە

بــە پـەنـهـان مــایەی ئـێـشە

مـشــەخــۆرە و شــیــریــنی

لە هـەر کـوێ هەبێ مـێـشە !

ڕیــا و بــەفـیـز پـێـی وایـە :

دەمچەرمووی قەوم و خوێشە

بە دۆنـد* نەگەیی و چەقـیـو

ئـەو مـــرۆڤــەی ســەرکـێـشە

مــێــشە لـە بــچووکـــی دا و

لـــە خــۆی وایــە گــامێــشە !

( تاوگۆزی ) بەخوا هیچ کەس

مـیــر نـیــیـە بـــە ئــەنـدێــشە .

 

عبدالرحمن تاوگـۆزی

١٢/٢/٢٠٢٢

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved