تەرزە تەنز ــــــــــــ شیعری سێهەم

 

چی مـایەی عەیـب و عـارە

دەوڵـەمـەنـدێــــک هــەژارە

شـێـربی و ترست لە ڕێـوی

بـۆ  ڕیــــا قـــوڕ بــپـێـــوی

مـیـلـێ بـکــەی بـە فــیـلـێ

گـێـچـەڵـیـش بــە زەلـیــلێ

بـەدنــاوی و نــاکــەسـیـتـە

چــەورە و ماسی  واسیـتە

مێش بی و خۆت پێ گامێش بێ

حـەزت هــــەر ڕیـــزی پـێـش بێ

بــــــە  دۆلارێ بــــدۆڕێـــی

شـەوڕۆ سـەدجار بـگۆڕێـی

کــاسەلــێــسی ئـەم و ئـەو

خۆت پێ کەم و بـێ بـرەو

بە ڕوو شـیک پۆشـتـەوپەرداخ

کــاول نـــاوو ، ( کـــا ) دەمــاخ

خۆت پێ قورسەو ، سوکەڵەی

لـــە دیــوەخـــان بـــووکـەڵەی

تـێـکـەڵ بـی بــەچـــی ئـیـشە

پـێـت وابــێ  کـار بــە ڕیــشە

خـۆش کـەیـفی بـە ئـەغـیـارە

بــرای دیـنــیــت پــێ خــوارە

زۆرە چــیــت بـۆ  بــژمــێـرم !

بـــە تــەمــای دۆعـای خـێـرم .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٣٠/ ٧/ ٢٠٢١

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved