( ئەم سەردەمە چی زۆرە .. ! )

 

شیعری دووەم ـــ تەرزە تەنز

قـــســەی قەبــەی بێ کردار

کــۆچ لـــە( لادێ )وە بۆشار

خــورمــای زۆری پـــــڕ کرم

نــەخۆشــــی و ترس و درم

نوێــنــەر ، ڕاگەیـــــانــدنکار

دەو  سـەدان نا ، بــەهــەزار

شـــەهــــادەی بـێ ناوەڕۆک

مـــەدالـــیــای درۆی بەرۆک

هـێــلکەی زۆر ، ئـێکسپایەر

بـێـکەڵــکی گـــڵــۆپ وایـەر

هەرکێ دەمـــرێ سـەرکردە

ڤـێـلای ئـەم یـاڵ ئەو گردە

نەخۆشـــخانەی بێ دەرمـــان

دەرچووی زانکۆو بێ هەرمان

نووســیــنـی کاڵی نووسـەر

ســیاســی ئەم بـــەرەو بەر

هـــاوڕێی زۆری هەر بەڕوو

کــێــکی مارکـێـت و کەڕوو

نــوقــڵی بـێـتــام و بەڕەنگ

تــیـڤـی بـێکەڵکی کەشەنگ

تـــائــێـــرەو دێـــمــــە کۆتـا

تـــۆش بـــچۆرۆ  بـــەخۆتـا .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی ٢/٧/٢٠٢١

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved