( تـــەرزە  تـــەنــــــز )

 

شیعری یەکەم - چییە مایەی گێلییە ؟!

چـــاکــە لـەتــەک تـەرەسـا

چــیــرۆک لـەلای حـەرەسا

دەمـت بـەڕەخـنــە هـاربـێ

بــاوکیـشـت بــنـدیـوار بـێ

لـەشـاشـە شـای ڕۆشـنـبـیـر

ژێـربـەژێـر دەسکەلای میـر

مـــەلا بــی و لایــەنــگــر بی

حـیـزبـی نـەبـی و جـێگر بی

مامۆسـتــابـی و بـێ پەیـام

دەسـتـەمـۆیـی بـۆ مـــەرام

فـرۆشـیاربی و بـێ شــایەن

ئــاژەڵــداربی و بــێ کــایەن

دەوڵـەمەنـدبی و ڕەزیـل بی

مـرۆڤ بــیـت و بەخـیـل بی

( خوا )ت بێ و بـژی لەترسا

سێـڵـڤـی لەگــەڵ بـەرپــرسا

بـەفـشـە خـۆت هـەڵـکـێــشی

(دان)ت ئـێـشکاو نەیکـێـشی

هەتبێ وخۆت هەژاردەرخەی

بەدەنگ ساختەچی سەرخەی

ئـیـدی تـۆش خـۆت و خـودا

لــــەو جــۆرانــەی یــا جــودا ؟

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

شەوی ٢٢/٧/٢٠٢١

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved