تاجی ئەدەب

 

 

بـێ تاجی ئەدەب سەرداریم بۆچی یە ؟

بێ کرۆک نـــاوو نـــاوداریم بۆچی یە ؟

 

زاری ( ئـەدەب )م زاری خـونـچە نـەبێ

سەری زرکی بێ هـۆشـیاریم بۆچی یە ؟

 

فـێڵی ڕۆژ و دزی شـەوبــم ، پێم بڵێ :

زیـکری ڕۆژ و شــەو بێداریم بۆچی یە ؟

 

نـاتــەریــب زار و تـەرازووی کــردەوەم

لاف و گــەزافــی دیـنــداریم بۆچی یە ؟

 

شووشەی وەفابشکێ بەسووچی خۆمان

دیاری و بــاری گـوڵ هەناریم بۆچی یە ؟

 

( یـوســف )انە نـەدڕێ بەرگی حورمەتم

ڕەنگی حورمەت ساختەکاریم بۆچی یە ؟

 

تــکــا شــــەرم ، بــە تــکــا نــایــەتــەوە !

تـــەمـەنـی پــڕ شـەرمــەزاریم بۆچی یە ؟

 

ئـەدەب و وەفـا و ڕێـز و حورمەت نەبن

ژیـــنــی پــڕ پــەڵـەی بـێـزاریم بۆچی یە ؟

 

لای ( تاوگـۆزی ) گەوهەرن ڕێز و ئەدەب

وەفـام یـاربــێ ، مـن بێ یاریم بۆچی یە ؟.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١/٧/٢٠١٩

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved