شین نامە : هەی ڕۆ .. کۆستی کورد

بە بەرکەوتووان و زیان لێکەوتووانی (بوومەلەرزە) کەی ڕۆژهەڵات و باشوور پێشکەشە :

 

کۆستـی کوردە ، مەرگـەسـاتــە هــاوارە هەی ڕۆ

بێ کەس ودەس، ماڵ وێرانــە ئـەوگارە هەی ڕۆ

 

زریــکـەی مـنـاڵ لـەبـرسـا ، یـا مـــەرگی دایــکـی

بـاوک ڕۆڵـە ڕۆی کــۆرپـەیــە ! زامــارە هەی ڕۆ

 

لـە ژێــر دارو پــەردوو دایــە ، لاشەی ئـەنـجــنـە

دەست بەئاماژەی بانـگ ناگا !خەم بارە هەی ڕۆ

 

دەســت و سـەرو قـاچ پـل پـلە ، لاشـە سـاردوسـڕ

مــابـێ کـەسێ شـێـتـی مەرگـی نـازارە هەی ڕۆ

 

کۆسـپـی گـەورەی مـاڵـوێرانی و دامـاوی کوردە

لەجێی خۆراک،خەمخواردنە ژەم ژارە هەی ڕۆ

 

بەش مەیـنـەتی و دەربەدەری بـەرۆکی گـرتووی

داری خــەمـت بــەری زۆرە ! بەردارە هەی ڕۆ

 

دیـمـەنــی هـــاوار و نـــاڵـە ، بــەکـۆمــەڵ مــردن

فیلمی دڵ توێ توێی کوردانە داغدارە هەی ڕۆ

 

مـناڵ و مـاڵ و حـاڵ و گـیان ، مەرگ دەیـهاڕێ

لای خەڵک سەختی ئەم کوردە ساکارە هەی ڕۆ

 

پارچە پارچەیت و هەر ڕۆژەی لایەکـت دەبـڕێ

ســاڵــەهـای سـاڵـە گـیـرۆدەی ئــازارە هەی ڕۆ

 

ئەم (شین نامە )یە ( تاوگۆزی ) دڵی سووتانی

چبکەی بەختی کورد بەئازار هەزارە ! هەی ڕۆ.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

١٥/١١/٢٠١٧

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved