شەمی شار بە دڵ تەڕی

 

شـەیــتــانی نەفـس لـەگـۆڕنـێ ، دڵت بێ

لەجـێـی ئـیـرەیـی ؛ بـۆ یەخــە گوڵت بێ

کەشخەشان و پۆشتەو پەرداخ گوزەرکە

شــاگوڵ هاتووی بۆ چـێـرەی پۆخڵت بێ

ڕووی حورمەتـت بەشـەونـمی حەیا تەڕ

نــاخـی بــاخـی بـولـبـولـی سەرچڵت بێ

با دەروونت فیردەوسی خۆزگەی خەڵک

نـەکــولانــەی تـەنـگـی تـوتـکـەو تڵت بێ

سایــە و داربــە ، بۆ وچـان ئـاتـاجــی تۆ

شـنـەی شـایـی ، نــەزاری مــوشـکڵت بێ

بــۆ هـــاواری بــێــنـــەوایـــان هــەوار بە

بــۆ دیـــداری ئـەهــلـی دڵ بــۆ سڵت بێ

بەهەشـتێ چێکە جێگەی دۆسـتان و یار

خوان خاتر جەم ،حەیفە میوەی بڵت بێ

خەرجی خەندەوخەرمانی خاس بۆخاسان

پـێـشـبـڕکـێ کە چۆن حـەزی ماتـڵت بێ

دەتـۆش وەرە دڵ ســـاغ و ئـــاوێـنـە بە

شــەمـی شـار بـە ، مـەخـابـن سکڵت بێ

(نـوح)ی تـەمـەن بــژی نــاچــاری بـڕۆی

بـــیـــری ڕۆژی داد و کــفــن و گـڵت بێ

(تاوگۆزی) تـۆ دڵـێـکـی بـێ ڕەقی و ڕق

ڕووشـیـریـن و کـۆمـێـنـتـی نـوقـڵت بێ .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٩ / ٥ / ٢٠٢١

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved