( ڕۆژوو .... تامی ڕۆح )

 

 

 

لــە تـیـرۆژی شـەونــم دەتــکێ ؛ تریفەی

گـەردوون شەکرە بە ئەو شیلە زەریفەی

ڕۆحانـی بــوون ، بــە سوبـحی ساڵحانی

نەفسی گوڵشەن بەشەوبۆو بە قەدیفەی

جەستە و ڕۆح و زمـان و نـاخ و نییەت

مەستی (حاڵ)ن بە حاڵی پڕ مەعریفەی

لـــە کانـیلـەی بــەرئــاســۆی بـــەهاریتا

عاشق وایە : دەسـتنوێژی دڵ وەزیفەی

(چاکی) نوقڵ و مرواری و سەوقاتی یە

(مەعنەوی)بە؛خوڵکی خوانی شەریفەی

بەو ئـاقـارا ڕێ تەی کەی سـوکـنـایی یە

چەشەی شیرە ئۆقرەیی بەو مەوقیفەی

لە خانـەقای شەمــی ڕۆحا ( تاوگۆزی )

خوماری عەشقی ئەو حیلم و حەلیفەی.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٣/٤/٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved