( ڕۆژی ویــســاڵ )

 

یــە قــیــنــم ، کــە د ێ ، وادەی ویــســاڵــت

( بەرماڵ ) م پـێــیەو دێـمە ( بەرماڵ) ت

بــێ نــاز ( بەرماڵ )م ، و ێـرانـەو کـاول ..!

هـی تـۆ ئـــاوەدان ، چـوار وەرزەی سـاڵـت

بـــەڵــکـو بـە ڕەحـمـت ، ســیـام سـپــیـکــەی

ڕووم لە ڕووی تـیـشکی نـووری جەماڵت

بــۆ کـــاڵــفـــــامـــی مــن ، گـــەرەکــــمـــە چــارە

هەتـە کە( ماڵ ) ت ، تۆ بە ( کەماڵ )ت

مـوفـلیـسـم ، ڕۆژی ڕەسـتــاخـێـز ئــامـان ..!

بــمــخــــە ســەر شــا ڕێی ڕێـگــای ڕاساڵــت

وا گــومــان نــابــەم ، جـێــم نــە کــەیــتــەوە

لـــەو گـوڵـــزارە دا ، عــەبــدی عــەوداڵــت

( کـەچی) سەرکـۆنـەی بـیـری خۆمم کرد :

ڕوحمی خوا لەکوێ و ( کەچ )ی خەیاڵت

وتـم : بە ( نەفس ) م ، بە ( لاتـقـنطوا ) :

دۆسـتــی خـودا بـەو ، چـراخـــان مـــاڵــت .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٣١/١٠/٢٠١٦

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved