| ||
ڕۆژی ( ئــــــــــــاڵا )
۱ - ئاڵای کورد
لە نـێـو دڵــمان هەڵــکـراوە ئاڵای کورد لەسەر سەرمـان دامانـناوە ئاڵای کورد هێمای(بوون)و پێناسی کورد بوونمانە نانەوێ ، خوێـنمان بۆ داوە ئاڵای کورد شەکانەوەی شنەی ڕۆحی کورد بوونە مژدەی پرشـنـگی هەتاوە ئاڵای کورد وزەی ( مان )و تـەزووی کار و خەباتە سۆمای چاو ،وزەی هەناوە ئاڵای کورد هەر کوردین و کوردسـتانـیـن تا ئەبەد شکۆی کوردە تا کورد ماوە ئاڵای کورد لە ئاسـۆوە پەخـشـە پرشـنـگـی خۆری بەڵێ شـوێـنـی دڵ و چاوە ئاڵای کورد لە سەر لوتـکـەی ئـومـێـدە دایـنـاگرین بۆ کورد ئـەم : ئاڵا شـیاوە ئاڵای کورد .
عبدالرحمن تاوگۆزی ١٣/١٢/٢٠١٩
| ||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||