ڕاستی شیرین .. درۆ چی ؟!

 

 

کە ڕاسـتی شەکـراوی ژینە .. درۆ چی

کە شـیریـنـتر لە هـەنگوینە .. درۆ چی

مـەدالــیـای زێـڕی بـەرۆکە  تـا پەسڵان

بـۆ بـوونـت پـایەو پەرژینە .. درۆ چی

کـۆڵـەکــەیـەو دارتــێـلی ڕوونــاکـیـیـە

کە ڕوونـی شـەقـامـی ژینە .. درۆ چی

ئـاسـوودەیی نـاخ و ، بـاخی ئـیـرەمـە

سـروەی سـەمـەری ئـەوینە .. درۆ چی

بۆ چــواروەرزە گوڵ و گوارەو گەردنە

گـەردانـەی مـرواری سـینە .. درۆ چی

تەزووی عیشقی زوو دەگاتە دڵی گشت

گوڵە گـەنـمی مەزرای ڤـینە .. دڕۆ چی

ڕاسـتگـۆیی شەکرە بۆ چایی تاڵی ژین

جوانـتر لە لالـەو نـەسـرینە .. درۆ چی

چون نقێم و خشڵی بەهای سەنگینی

بـێـزراوی پـــەیــام و دینە .. درۆ چی

حەیفێ زارێ بە ژارێ ژەهراوی بوون

گـوڵ ئـاکامـی هـەڵـوەرینە .. درۆ چی

دەروونساغ و بێوەیی ، بێ وەی دەبێ

پەیڤی سـپی لـێـی بە قینە .. درۆ چی

درۆزنـی سـەرەنـجـام سـەرشـۆڕیـیـە

دادت نـــادا چـی ئەسرینە .. درۆ چی

هەر لە دونیا دۆڕانـە ، چ جای ئەوێ !

کە گیانکێش بۆت لەکەمینە ..درۆ چی

( تاوگۆزی ) شایە بە تاجی ڕاستگۆیی

مـردن و حـەشـرت یەقینە .. درۆ چی؟!

 

عبدالرحمن تـاوگـۆزی .

شـەوی ١٧/٩/٢٠٢٢

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved